بابەتی گشتیی

چیـرۆکـێکی کاریگەری کچێک 

چیـرۆکـێکی کاریگەری کچێک

ئەمە قسەی کچێکە فەرموون

من کچی٘کـم لەخی٘زانی٘ـکی دیندار و جوانیەکی مام ناوەندیم هەیـه ساڵ تی٘پەڕی و داواکارم هەرنەبوو

تاگەیشتـمه تەمەنی ۳٤سال٘ـی گەنجی٘ک هات بۆ داوام دووساڵ لەمن بەتەمەن تـربوو گەنجی٘کـی بەڕەووشت بو” زۆر زۆر خۆشحاڵبووم ووتمان مارەیەکم قورئانی٘ک دەبی٘ـت

داوای هەویه‌كه‌ی کردم تا کارەکانی مارەبڕین دەستپی٘کات…

دوای دوو ڕۆژ دایکی پەیوەندی پی٘وەکردم داوای کرد بەزووترین کات بچم بۆ مال٘ـیان منیش چووم

هەویه‌كه‌ی منی بەدەستەوە بوو پرسی تەمەنت ئەوەندەیه ؟

ووتم : بەل٘ـی٘

ووتی : واتە تۆ لە ٤۰سال٘ـی نزیک بوویتەوە

ووتم : من جاری٘کە ۳٤سال٘ـم

ووتی : جا جیاوازی چییه من دەمەوی٘ت نەوەی کوڕەکەم ببینم تۆش ئیدی منداڵ ناخەیتەوە ..

زەواجەکەی ئی٘مەی هەل٘وەشاندەوە

دواتـر شەش مانگ زۆر تووڕە و بی٘زاربووم زۆر خەفەتم دەخوارد باوک و دایکم ڕی٘کەوتن بمنی٘رن بۆ گەشتی٘کی عومرە تا خەم و خەفەتەکەم نەمی٘نی٘ـت

گەشتم کرد نزام ئەکرد خودا کارم ئاسان بـکات

جاری٘کیان لەحەرەمدا نوی٘ژم ئەکرد کەتەواو بووم” بینیم ئافرەتی٘ک لەپەنامدا بەدەنگی٘کی خۆش قورئانی دەخوی٘ند وئەم ئایەتەی دووبارە دەکردەوە( ﻭﻛﺎﻥ ﻓﻀﻞ ﺍﻟﻠﻪ ﻋﻠﻴﻚ ﻋﻈﻴﻤﺎ ) < واتا: به‌رده‌وامیش فه‌زڵ و ڕێزی خوا له‌سه‌ر تۆ زۆرو فراوان و ئاشکراو دیاره و (نایه‌ڵێت تووشی هه‌ڵه ببیت).

فرمی٘سک بەچاوەکانمدا دەهاتە خوارەوە هەرچەندە هەول٘م دەدا كة نەگریم ، ئافرەتەکە باوەشی پێدا كردم و ئینجا ئەو ئایەتەی بۆ ئەو ووتمەوە ( ﻭﻟﺴﻮﻑ ﻳﻌﻄﻴﻚ ﺭﺑﻚ ﻓﺘﺮﺿﻰ) واتا: له ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازی ده‌بیت

دەتووت یەکمجارە گوی٘م لەو ئایەتە دەبی٘ـت منی هی٘ور کردەوە” عومرەکەم کۆتایی هات گەڕامەوە بۆشاری خۆم و لەفڕۆکەخانە کچەهاوڕی٘کەم بینی لەگەڵ می٘ردەکەیدا چاوەڕی٘ی هاوڕی٘یەکـی می٘ردەکەیان دەکــرد

لەگەڵ ئەواندا وەستام تا ئەو کەسەهات کەچاوەڕی٘یان ئەکرد منیش سەلامی٘کم لی٘کرد دواتر لەگەڵ دایک و باوکم گەڕاینەوە بۆ ماڵ

کەمی٘ک پشووم دا دواتر هاوڕی٘ کچەکەم پەیوەندی پی٘وەکردم کە هاوڕی٘ی پیاوەکەی سەرسامە پی٘ی و حەزدەکات هاوسەرگیری لەگەڵ بکات

زۆر دل٘خۆشبووم زۆر.

چەندڕۆژی٘ـک تی٘پەڕی هاتە داوام …دوای مانگ ونیوی٘کیش گواستمیەوە و خەفەتم گـۆڕا بـەخـۆشی و پیاوەکەم زۆر چاک بوو بۆمن و دایک و باوکیشم…

چەندمانگی٘ک تی٘ـپەڕی هیچ نیشانەیەکی دووگیان بوونم لی٘دەرنەکەوت منیش خەمم بوو چونکە بووبم به۳٦ساڵ” داوام کرد لەپیاوەکەم بچین چەند پشکنینی٘ک بکەین نەک من هۆکار بم” چووین بۆلای یەکی٘ک لەدکتۆرە ئافرەتە بەناوبانگەکان و داوای لی٘کردم بڕی٘ک پشکنین (فحص) ئەنجام بدەم…

هی٘شتا هەموویم نەکردبوو ئەنجامی هەندی٘ک لەفەحسەکانم بردەوە بۆی ووتی پی٘وویست ناکات فەحسەکانی تـر ئەنجام بدەیت لەبەرئەوەی تۆ دووگیانیت پیرۆزبایت لی٘دەکەم

چەند مانگی٘ک تی٘پەڕی تەندرووستیم جی٘گیربوو هەرچەندە بەهۆی حەملەکەمەوە ناڕەحەت بووم و سووریش بووم لەسەرئەوەی کە ڕەگەزی مندال٘ەکەم نەزانم هەرچی لەلای خوداوە بی٘ت پی٘ی ڕازی ببم

هەستم دەکرد کەسکم زۆر گەورەیه بەلا٘م وتیان هی ئەوەیه بەتەمەنیت و درەنگ دووگیان بوویت و نەشتەرگەریم بۆ کرا و مندال٘ـم بـوو…

تازەهۆشم دەهاتەوە خی٘زانەکەم و دایک و باوکم لەدەورم دانیشتبوون و پی٘دەکەنین

پرسیم چیم بووە ؟؟؟

بەیەک دەنگ ووتیان : کوڕ و کچی٘کت بـووە

فرمی٘سکی خۆشی بەچاوەکانمدا دەهاتنه خوارەوە ئافرەتەکەی مەکەم وەبیرهاتەوە کەدەیووت

( ﻭﻟﺴﻮﻑ ﻳﻌﻄﻴﻚ ﺭﺑﻚ ﻓﺘﺮﺿﻰ )

بۆیە هە میشە خۆڕاگرو ئارام گربە خواخۆی سە رکە وتوت ئە کاتو پاداشی ئارامگردنە کە ت ئە داتە وە.

سبحان الله خوایە لە گە ورە یو بە خشندە یت یارب

 

بینینی زیاتر

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close