ئامۆژگاری

ئامۆژگاری دانایەک بۆ کوڕەکەی لەم سەردەمی ئەنترنێتەدا،

ئامۆژگاری دانایەک بۆ کوڕەکەی لەم سەردەمی ئەنترنێتەدا، کە حەق وایە بە ئاوی ئاڵتوون بنوسرێتەوە،

تێیدا هاتووە:

🔴 ئەی کوڕی شیرینم:

بەڕاستی گۆگڵ و فیسبوک، وتویتر و، واتساپ و، سەرجەم بەرنامەکانی پەیوندی، دەریایەکی زۆر قوڵن، خوڕەوشتی پیاوانی تێدا وونبوو!!.

ژیرەکانی ڕسواکرد!!،

لەوانە گەنجان..!!

لەوانە پیرەکان..!!

شەپۆلەکانی ئەو دەریایە شەرم شکۆی کچەکانی لووشدا،

خەڵکێکی زۆری لەناوبرد.

کوڕی خۆم: ئاگاداربە لە ڕۆچونت تێیدا، توخوا وەک هەنگ وابە تێیدا، کە لەسەرگەڵاو گوڵی پاک نەبێت ناوەستێت، بۆئەی خۆت لەپێشدا لێی سودمەند ببیت، ئەوجا ئەوانی تر!.

🔴 کوڕی شیرینم ..

وەک مێش مەبە بەسەر هەمووشتێکەوە دەنیشێ، لە پاک و لە پیس دەنۆشێ، نەخۆشی دەگوێزێتەوە بێ ئەوەی خۆشی هەست بکات!…

🔴 کوڕی شیرینم ..

ئەنتەرنێت بازاڕێکی زۆر گەورەیە، کەس کاڵای خۆی بە بەلاش تێدا نافرۆشی، هەمووان بە بەرامبەرێک ئەوە دەکەن!.

لەوانە هەیە دەیەوێت خوڕەوشتت لێدەسێنێ لەبەرامبەر کاڵاکەیدا،

وەهەیانە فکری بۆگەن و گوماناوی خۆی نمایش دەکات تێیدا،

وە هەیانە تەنها بەدوای ناوبانگدا دەگەڕێت..!!

وە هەشیانە چاکەکار و خێر خوازە، بۆیە هیچ کاڵایەک مەکڕە تا زۆر زۆر بە جوان پشکنینی بۆ دەکەی…

🔴 کوڕی شیرینم:

ئاگاداربە هەر لەخۆتەوە لینک مەکەرەوە، هەندێک لەوانە وەک بۆمبێکی وێرانکار و چەتەیەکی زاڵم و هار و شێوێنەر و وێرانکارە…

🔴 کوڕی شیرینم..

ئاگاداربە لەبڵاوکردنەوەی نوکتەی خراپ و بانگەشەی گوناه و تاوان، لەخۆتەوە کۆپی و دانانەوە مەکە و زۆر ئاگارداربە لەوشتانەی کە حەرام وتاوانن، وە دڵنیابە ئەو شتە دەبێتە بازرگانی تۆ چ بۆچاکەبێت یان خراپە،

کوڕی خۆم: تکایە کاڵاکەت دیاریکە چیە پێش نمایشکردنی، چونکە کڕیار ڕاوێژ ناکات گەمژەیە بۆ کڕینی….

🔴 کوڕی شیرینم ..

بەر لەوەی بەشداری هەر پۆستێک بکەیت یان کۆمێنتێک بنوسیت یان لایکێک بکەیت، بیر بکەرەوە بزانە بەوکارەت چەند خودا لەخۆت ڕازی دەکەیت، یان چەند لەخۆتی توڕە نیگەران دەکەیت…

🔴 کوڕی شیرینم..

کەسێک نەتبینیوەو نایناسیت لە هاوڕێکانت سوک و پوچ لێی مەڕوانە..!!

حوکم بەسەر خەڵکیدا مەدە لە نوسینەکانیانەوەوبەس،

هەیانە لەوانە نازانرێ کێن!،

وێنەکانیان هی خۆیان نیە..!!

خوڕەوشتیان میکیاج و جوانکاریە..!!

ووشەکانیان باق وبریقە.!!

دەمامک پۆشن..!!

درۆ بەنرخی ڕاستی دەفرۆشن..!!

چەند پیاوی ئاینی هەیە کە ئەو لە گەورە گەمژەکانە..!!

وەچەند بە ڕواڵەت جوان هەیە کە ناشیرینترینی نێو ناشیرینەکانە..!!

وەچەند بەناو ڕێزدار و بەخشندە هەیە، بەڵام ئەو لەهەر بەخیل و چاوچنۆکەکانە..!!

وەچەند سنگ شێر و فس فس پاڵەوان هەن کە لە هەرە ترسنۆکی نێو ترسنۆکاکانە..!!

مەگەر کەسێک بەر ڕەحمەتی خودا کەوتبێ..

تۆ لەوانەبە کە خودا ڕەحمی پێکردوون..!!

🔴 ئەی کوڕی شیرینم..

ئاگاداربە لەناوە خوازراوەکان.. ئەوکەسانە متمانەیان بەخۆیان نیە، هەرگیز متمانە بەکەسێک مەکە کە متمانەی بەخۆی نیە، چۆن بۆ خەڵک دەبێت، کەسێک کە بۆ خۆی نیە!!…

کوڕی خۆم: هەرگیز نەکەی ناوی خوازراوت هەبێت، لەبەر ئەوەی بزانە کەخودا هەمووشتێکی نهێنی و ئاشکرات دەزانێ..

🔴 ئەی کوڕی شیرینم..

کەسێک برینداری کردی برینداری مەکەرەوە، تۆ نوێنەری نەفسی خۆت دەکەیت و ئەویش نوێنەری نەفسی خۆی.. وەتۆ نوێنەری ئەخلاقی خۆت دەکەیت نەک ئەخلاقی ئەو، گۆزە چی تێدابێت ئەوەی لێدەڕژێ و هەرکەس لەوەی پێیەتی دەیبەخشێ.

🔴 کوڕی شیرینم:

نوسینەکانت پاک بکەرەوە بەر لە بڵاوکردنەوەی چونکە ئەوەی تۆ دەینوسیت فریشتکانیش لەنامەی کردەوەکانی تۆدا دەینوسن و، پەروردگاریش لچاودێری و، لێپێچینەوەی لێدەکات.

🌺 کوڕێ شیرینم:

بزانە دوژمنت کێیە، کەسێکە کە بێزار و استفزازت دەکات، بۆ ئەوەی وشانێک یان هەڵوێستێکی ناتەندروست بنوێنیت، پاشان دێت و لەسەر ئەوە هەڵسەنگاندت بۆ دەکات..!!

🔴 کوڕی شیرینم..

ئەوشتە ترسناکەی من لێی دەترسم لەو دەریا تۆقێنەرەی ئەنترنێتەدا، ئەو حەرامانەیە کە تێیدایە، ئەو پارچە گرتە نائەخلاقی و وێرانکارەیە کە خۆڕەوشت دەشێوێنێ و خێزان و گۆمەڵگا بە ئاژەڵ دەچوێنێ، خۆ گەر توانیت زاڵ ببیت بەسەر ئەو خراپەکاریانەداو تێتپەڕاندن، ئەوا سودمەندبە لە ئەنترنێت و بیخەرە خزمەتی خۆت و ئەوانی تریشەوەو بەردەوام لە پەیوەندیدا بە لەگەڵ گۆمەڵگەکەتدا، بەفروانی کاربکە بۆ بڵاوکردنەوەی ئاینەکەت، و خوڕەوشتی جوانی گەلەکەت، خۆ گەر زانیت نەفست بەزیوەو رۆچووە لە گوناەو تاوان و حەرامکراوەکاندا، ئەو ڕاکە لەو دەریای ئەنترێتە، وەک ڕاکردنت لە کەمتیاری دڕندە!، چونکە سبەی ئاگر جێگەت دەبێت و نەیارشت پەروەردگارتە.

🔴 کوڕی شیرینم..

لە ترسناکترین دەرگاکانی شەیطان بێ ئاگاهی و ئارەزووبازییە، ئەم دوانەش گەوەرترین کۆڵەکەکانی ئەنترنێتن..

ئەوەش بزانە: ئەم ئەنترنێتە بۆ بێ ئاگا کردن و تێکشکاندنی تۆ دروست نەکراوە، بەڵکو بۆ خزمەتی تۆیە، بۆیە تۆش هەوڵبدە بەکاری بێنێ نەک بەکارت بێنێ..پێی بیناکە نەک وێرانت بکا…

وەبیکەرە بەڵگەیەک بەدەستەوە نەک ببێت بەبەڵگە بەسەرتەوە..

لەپەروەردگار داوای هیدایەت و، کۆمەکی و ڕاگیراوی دەکەین لەسەر ئەمڕێگایە، لا الە الا الله، بها نحیا، وبها نموت، وبها نلقی اللە، وبها نوالی..

اللهم صلی وسلم، علی محمد وعلی آل محمد..

ڕەحمەتی پەروەردگار لەوکەسە و دایک و باوک ئازیزانی کە تەنها لەبەر خاتری خودا بڵاوی دەکاتەوە..

و… ک..ع …خ.

تکایە گەر بەناوی خۆشتەوە بێت بڵاوی بکەرەوە بەس بڵاوی بکەرەوە، گەردنت ئازاد بێت، وجزاکم الله خیرا.

 

بینینی زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close