بەشی مناڵان

له‌ڪاتی نانخواردن چی فێری منداڵه‌ڪه‌ت ده‌ڪه‌ی؟

‎له‌ ڪاتی نان خواردن چی فێری منداڵه‌ڪه‌ت ده‌ڪه‌ی؟

‎له‌سه‌ر خوانی نانخواردن پێویسته‌ منداڵه‌ڪه‌ت به‌و شێوه‌یه‌ فێر بڪه‌ی وه‌ڪ، ڪه‌ ئه‌بو حه‌فێی ڪوڕی خێزانی پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ڵێ له‌ ڪاتی نان خواردن ده‌ستم ئه‌گێڕا به‌م لا و ئه‌ولای قاپی خواردنه‌ڪه‌،
‎پێغه‌مبه‌ریش ـ صلی الله علیە وسلم ـ فه‌رموی: يا غلام إذا أڪلت فقل بسم الله وڪل بيمينڪ وڪل مما يليڪ

‎📚 [ أخرجه أبو داود ٣ / ٣٤٧ والترمذي ٤ / ٢٨٨ وانظر صحيح الترمذي ٢ / ١٦٧ ـ وصححه الألباني في الإرواء ـ ١٩٦٥، رواه الطبراني ـ حديث صحيح]

‎واتا: رۆڵه‌ئەگه‌ر خواردنت خوارد بڵێ بسم الله، به‌ ده‌ستی راستت بخۆ و له‌ پێشه‌وه‌ی خۆت بخۆ، واته‌ ده‌ستت مه‌گێڕه‌ بۆ شوێنی تر.

‎ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڪه‌ ته‌نها بڵێی بسم الله.

‎له‌ فه‌رموده‌ی دایڪمان عائیشه‌ هاتوه‌ به‌ مه‌رفوعى، ڪه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ـ صلی الله علیە وسلم ـ فه‌رمویه‌تی: إذا أڪل أحدڪم طعاماً فليقل بسم الله، فإن نسي في أوله، فليقل بسم الله أوله وآخره.

‎📚[ أخرجه أبو داود ٣ / ٣٤٧ والترمذي ٤ / ٢٨٨ وانظر صحيح الترمذي ٢ / ١٦٧ ـ وصححه الألباني في الإرواء ـ ١٩٦٥ ، رواه الترمذي ـ حديث صحيح]

‎واتا: ئه‌گه‌ر یه‌ڪێڪتان نانی خوارد با بڵێ بسم الله. گه‌ر له‌ بیری چو سه‌ره‌تا ناوی خوا بێنێ، با بڵێ به‌ ناوی خوا له‌ سه‌ره‌تا و له‌ ڪۆتایی خواردنه‌ڪه‌وه‌.

‎وە ڪاتێڪیش تەواو بوویت بڵێ

‎الْحَمْدُ للهِ الَّذِي أَطْعَمَنِي هَذَا, وَرَزَقَنِيْهِ, مِنْ غَيْرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلاَ قُوَّةٍ .

‎📚[ أخرجه أصحاب السنن إلا النسائي وانظر صحيح الترمذي ٣ / ١٥٩ ـ وحسنه الألباني في الارواء ـ ١٩٨٩]

‎واتا: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی، ڪە ئەم خواردنەی پێ بەخشیم و ڕۆزی دام، بە بێ ھیچ ھەوڵ و ڪۆشش و تواناییەڪی خۆم.

‎الْحَمْدُ للهِ حَمْدًا كَثِيْرًا طَيِّبًا مُبَارَكًا فِيْهِ, غَيْرَ [مَكْفِيّ وَلاَ] مُوَدَّعٍ, وَلاَ مُسْتَغْنَىً عَنْهُ رَبَّنَا .

‎📚[ البخاري ٦ / ٢١٤ والترمذي بلفظه ٥ / ٥٠٧]

‎واتا: سوپاس و ستایشێڪی زۆری پاڪی پیرۆزی بەردەوامی بە بێ بچڕان بۆ خودا، ئەی پەروەردگار تۆ وازت لێ نەھێناوین و ڪەسیش نییە، ڪە بێ پێویست بێت لێت .

‎وە ڪاتێڪیش ڪە سێڪ خواردنی بۆهێنایت بڵێ

‎اللَّهُمَّ بَارِكْ لَهُمْ فِيْمَا رَزَقْتَهُمْ, وَاغْفِرْ لَهُمْ، وَارْحَمْهُمْ .

‎واتا: خودایە پیت و بەرەڪەت بڪەرە ئەو ڕۆزیەی، ڪە پێت بەخشیون و لێیان خۆش ببە و ڕەحمیان پێ بڪە.

‎📚 [مسلم ٣ / ١٦١٥ ]

‎وە ئە وە بزانە ڪچی خۆم و ڪوڕی خۆم خواردنی ماڵی خەڵڪی تاوانە ئاها خوای گە ورە فە رموویە تی :

‎وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ وَتُدْلُوا بِهَا إِلَى الْحُكَّامِ لِتَأْكُلُوا فَرِيقًا مِنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالْإِثْمِ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ

‎واتا: [وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ] وه‌ ئێوه‌ له‌ نێوان یه‌ڪتریدا ماڵه‌ڪانتان به‌ باتڵ و پووچه‌ڵ مه‌خۆن وه‌ڪو فاڵچی ڪه‌ پاره‌ی خه‌ڵڪی به‌ناحه‌ق ئه‌خوا، یان ئه‌وه‌ی ڪه‌ له‌شفرۆشی ئه‌ڪات، یان ئه‌وه‌ی ڪه‌ پاره‌ی عه‌ره‌ق ئه‌خوا، یان پاره‌ی خه‌ڵڪت له‌لا بێت و به‌ڵگه‌یان نه‌بێت و تۆیش نڪوڵی لی بڪه‌یت، یان هه‌ر شتێڪ ڪه‌ حه‌رام بێت [وَتُدْلُوا بِهَا إِلَى الْحُكَّامِ] وه‌ ماڵه‌ڪانتان مه‌ده‌ن به‌ حاڪم و ده‌سه‌ڵاتداره‌ڪان وه‌ڪو ڕه‌شوه‌و به‌رتیل [لِتَأْكُلُوا فَرِيقًا مِنْ أَمْوَالِ النَّاسِ بِالْإِثْمِ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (١٨٨)] بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێڪ له‌ ماڵی خه‌ڵڪی بخۆن به‌ ناحه‌ق و زوڵم وه‌ ڪاتێڪ ڪه‌ خۆشتان ئه‌زانن ڪه‌ ئه‌مه‌ حه‌رامه‌ وه‌ ماڵی ئێوه‌ نیه‌ وه‌ بۆتان دروست نیه‌.

‎📖[سوره تی البقرة ئایە تی ١٨٨ ]

‎وە ڪوڕی خۆم و ڪچی خۆم ئە وە بزانن ڪە ئەو ڪەسەی لە خوانەترسێ گوێ نادات لە ڪوێوە پارە پەیدا دەڪات‌و لەچی دا خەرجی دەڪات، بەڵڪو خەم‌و مەراقی تەنها زیادڪردن‌و ڪۆڪردنەوەی ماڵ‌و پارەو سامانە، ئەگەر لە ڕێگەی حەرامیشەوە بێت، وەڪو دزی ڪردن‌و بەرتیل خواردن‌و داگیر ڪردن‌و ساختەڪاری‌و ڪڕین‌و فرۆشتنی حەرام وەڪو فاڵگرتنەوە‌و داوێن پیسی‌و گۆرانی ووتن. یان دەست درێژی ڪردن بۆسەر ـ بیت مال ـ ی موسڵمانان‌و موڵڪە گشتیەڪان، یان وەرگرتی ماڵی ڪەسێڪی تر بە ڕێگەی ئیحراجڪردنی یان بەسواڵڪردن بە بێ ئەوەی پێویستی بێ.
‎ئینجا ئەو ماڵە حەرامەی ڪە ڪۆی ڪردۆتەوە لێی دەخوات‌و پۆشاڪ و جل‌وبەرگی لێ دەڪرێ‌‌و لەبەری ڪات وئۆتۆمبیلی پێ پەیدادەڪات‌و خانووی پێ دروست دەڪات ‌و خانوی پێ دەدات بەڪرێ‌‌و لەو حەرامە دەرخواردی ورگی دەدات.

‎ئە وە بزانن ڪوڕی خۆم وڪچی خۆم ڪە
‎لە ڪاتێڪدا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فە رموویە تی :وَمَنْ نَبَتَ لَحْمُهُ من سُحْتٍ فَالنَّارُ أَوْلَى بِهِ

‎📚 [رواه الطبراني في الڪبير ١٩/١٣٦ وهو في صحيح الجامع ٤٤٩٥ ]

‎واتا: هەرڪەسێڪ گۆشتی جەستەی بەحەرام پەروەردە بووبێ، ئەوا ئاگری دۆزەخ لە پێشترە بۆی

‎وە ئەو ڪەسانە لە ڕۆژی دواییدا پرسیاری لێ دەڪرێ سەبارەت بە ماڵەڪەی لە ڪوێوە پەیدای ڪرد‌و دەستی خست، وە لەچیدا سەرفی ڪرد‌و خەرجی ڪرد، ئا لە وێدا بەهیلاڪ دەچێت‌و زەرەرمەند دەبێ.

‎وەبۆیە ڪوری خۆم و ڪچی خۆم ئە وە بزانن پێویستە لەسەر ئەو ڪەسەی ماڵی حەرامی لایە پەلە بڪات لە خۆدەرباز ڪردن‌و خۆی ڕزگار بڪات لە حەرام، جا ئەگەر حەق‌و مافی خەڵڪ بوو، ئەوا با پەلە بڪات لە گێڕانەوەی ماڵەڪەی بۆ خاوەنەڪەی‌و لەگەڵ ئەوەشدا داوای گەردن ئازادی لێ بڪات، پێش ئەوەی ڕۆژێ‌ بێتە پێش ڪە دینارو درهەم هیچ دەورو سودێڪی نی یە‌و مافەڪانی پێ نادرێتەوە، بەڵڪو بە چاڪ وخراپە مامەڵە لەگەڵ خەڵڪیدا دەڪرێ‌و مافەڪانی پێ دەدرێتەوە.

‎وە ڪوڕی خۆم و ڪچی خۆم ئاگە داربە،خۆتان لەستەمڪردن و چاوچنۆڪی بپارێزن
‎چونڪە سە یری پێغە مبە رە ڪەتان بڪە نن ـ صلی الله علیە وسلم ـ فە رموویە تی : ڪە له جابری ڪوڕی عبدالله ـ خوای گەورەی لێ ڕازی بێت ـ لە پێغەمبەرەوە ـ سلی الله علیە وسلم ـ دەیگێڕێتەوە ڪە فەرمویەتی: اتَّقوا الظُّلم ، فَإِن الظُّلم ظلمات يَوْم الْقِيَامَة . وَاتَّقوا الشُّح ، فَإِن الشُّح أهلك من كَانَ قبلكُمْ ، حملهمْ عَلَى أَن سَفَكُوا دِمَائِهِمْ ، وَاسْتَحَلُّوا مَحَارِمهمْ

‎📚[ مسلم]

‎واتا:خۆتان لە ستەم ڪردن بپارێزن بەڕاستی ستەم ڪردن تاریڪیە بۆ ڕۆژی دوای,وەخۆتان لە چاوچنۆڪی بپارێزن بەڕاستی چاوچنۆڪی ئومەتەڪانی پێش ئێوەی لەناو برد,وای لێڪردن ڪەخوێنی یەڪتر بڕژێنن و حورمەتی یەڪتر بشڪێنن.

‎وە ڪوڕی خۆم و ڪچی خۆم سە یرێڪێ پێغە مبە ری خوا بڪە ـ صلی الله علیە وسلم ڪە فە رموویە تی : عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ ـ رضي الله عنە ـ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ـ صلی الله‌ علیه‌ وسلم :نَهَى عَنِ الإِقْرَانِ [يَعْنِى فِى التَّمْرِ] إِلاَّ أَنْ يَسْتَأْذِنَ الرَّجُلُ مِنْكُمْ أَخَاهُ

‎📚[ صحيح الـجامع الصغير رقم : ـ ٦٨٦٣ـ والزيادة فى صحيح سنن ابن ماجه رقم : ـ٣٣٣٢.]

‎واتا: به‌ جوت و دوودوو به‌ يه‌ڪه‌وه‌ خورما مه‌خۆن ئيللا مه‌گه‌ر ئيزن و ڕوخسه‌ت بخوازيت له‌ برا موسڵمانه‌ڪه‌ت .

‎عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ ـ رضي الله عنه: أَنَّ النَّبِيَّ ـ صلی الله عليه وسلم ـ قَالَ:إِذَا اسْتَيْقَظَ أَحَدُكُمْ مِنْ نَوْمِهِ فَلَا يَغْمِسْ يَدَهُ فِي الْإِنَاءِ حَتَّى يَغْسِلَهَا ثَلَاثًا، فَإِنَّهُ لَا يَدْرِي أَيْنَ بَاتَتْ يَدُهُ.

‎واتا: ابوهریره‌ ـ خوای گەورەی لێ ڕازی بێت ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خواـ صلی الله عليه وسلم ـ فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر یه‌ڪێڪتان له‌خه‌و هه‌ستا باده‌ستی نه‌خاته‌ ناو ده‌فره‌ڪه‌وه‌ هه‌تا سێ جار ده‌یشۆرێت، چونڪه‌ نازانێ له‌ڪاتی خه‌ودا ده‌ستی له‌ڪوێدابووه‌

‎دەست شۆردن پێش نانخواردن سونەتە،پێغەمبەری خوا -صلى الله عليه وسلم- ھەر ڪاتێڪ بیویستایە نان بخوات دەستەڪانی دەشۆرد.

‎📚[الصحيحة ١/٦٧٤]

‎وە له ڪۆتاییدا هه ر ڪاتێڪ خودای گەورە خواردنێڪی پێ بەخشی لە پێش خواردنەڪەت بڵێ : اللَّهُمَّ بَارِكْ لَنَا فِيْهِ وَأَطْعِمْنَا خَيْرًا مِنْهُ.

‎واتا:خودایە پیت و بەرەڪەتی تێبڪە بۆ مان و خواردنێڪمان بدەرێ لەوە باشتر.

‎وە ھەر ڪاتێڪیش خودای گەورە شیری پێ بەخشیت لە پێش خواردنەوەڪەی بڵێ: اللَّهُمَّ بَارِكْ لَنَا فِيْهِ وَزِدْنَا مِنْهُ .

‎واتا: خودایە پیت و بەرەڪەتی تێبڪەء بۆشمان زیاد بڪە لێی.

‎📚 [الترمذي ٥ / ٥٠٦ وانظر صحيح الترمذي ٣ / ١٥٨ {وحسنه الألباني في الصحيحة ـ ٢٣٢٠ ـ وصحابي ]

‎وآخر دعوانا أن الحمد لله رب العالمين

تاگ
بینینی زیاتر

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close
Close