فێركردنی ته‌وحید بۆ منداڵان: به‌شی سێیه‌م

فێركردنی ته‌وحید بۆ منداڵان: به‌شی سێیه‌م

بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ و ئیمانیش بریتین له‌ شه‌ش بنه‌ما:
باوه‌ڕ بهێنیت به‌ الله و، به‌ مه‌لائیته‌كان و، به‌ كتێبه‌كانی و، به‌ په‌یامبه‌ره‌كانی و، به‌ ڕۆژی دوایی و، به‌ چاكه‌ و خراپه‌ی قه‌ده‌ر.
به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش له‌ فه‌رمووده‌ی صحیح دا هاتووه‌ له‌ هه‌ردوو صحیح ی بوخاری و موسلیم دا كه‌ عومه‌ری كوری خه‌تتاب الله لێی ڕازی بێت ده‌یگێڕێته‌وه‌ و ده‌ست پی ده‌كات به‌: ” بَيْنَمَا نَحْنُ جُلُوسٌ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ r ذَاتَ يَوْمٍ، إذْ طَلَعَ عَلَيْنَا رَجُلٌ شَدِيدُ بَيَاضِ الثِّيَابِ، شَدِيدُ سَوَادِ الشَّعْرِ…..”

پرسیار: ئه‌گه‌ر پێت وترا: كێ په‌یامبه‌ری تۆیه‌؟
له‌ وه‌ڵامدا بڵێ: په‌یامبه‌ری ئێمه‌ موحه‌ممه‌دی كوری عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌بولموتته‌لیبی كوڕی هاشیمی كوڕی عه‌بدو مه‌نافه‌.

الله تعالی ئه‌وی هه‌ڵبژاردووه‌ له‌ هۆزی قوره‌یش كه‌ ئه‌و هۆزه‌ بژارده‌ی نه‌وه‌ی ئیسماعیل بوون و ڕه‌وانه‌ی كرد بۆ هه‌موو سپی پێست و ڕه‌ش پێستێك، قورئان و حیكمه‌تیشی به‌سه‌ردا دابه‌زاند و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ته‌نها لله بپه‌رستن و ده‌ست به‌رداری په‌رستراوه‌كانی خۆیان بن له‌ بت و به‌رد و دارو دره‌خت وپه‌یامبه‌ران و پیاوچاكان و مه‌لائیكه‌ت و هه‌ر په‌رستراوێكی تر.
خه‌ڵكی بانگهێشت كرد بۆ وازهێنان له‌ شه‌ریك و هاوبه‌ش بۆ الله دانان و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ له‌ دژیان جه‌نگا له‌ پێناو ئه‌وه‌ی ته‌نها الله بپه‌رسترێت، وه‌كو فه‌رموویه‌تی: (قُلْ إِنَّمَا أَدْعُو رَبِّي وَلَا أُشْرِكُ بِهِ أَحَدًا) الجن:20. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: )قُلِ اللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًا لَّهُ دِينِي) الزمر: 14. هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌یی: (قُلْ إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ وَلَا أُشْرِكَ بِهِ ۚ إِلَيْهِ أَدْعُو وَإِلَيْهِ مَآبِ) الرعد:36.
الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (قُلْ أَفَغَيْرَ اللَّهِ تَأْمُرُونِّي أَعْبُدُ أَيُّهَا الْجَاهِلُونَ، وَلَقَدْ أُوحِيَ إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ، بَلِ اللَّهَ فَاعْبُدْ وَكُن مِّنْ الشَّاكِرِينَ) الزمر: 64-66.
له‌ بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕیش كه‌ مرۆڤ له‌ بێباوه‌ڕی ڕزگار ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ ؛ باوه‌ڕ هێنان به‌ زیندوو بوونه‌وه‌ و ناردن و پاداشت و لێپرسینه‌وه‌ وبه‌هه‌شت و دۆزه‌خ هه‌موو ئه‌وانه‌ ڕاست و حه‌ق ن.
الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (مِنْهَا خَلَقْنَاكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَىٰ ) طه: 55.
هه‌وره‌ها فه‌رموویه‌تی: (وَإِن تَعْجَبْ فَعَجَبٌ قَوْلُهُمْ أَإِذَا كُنَّا تُرَابًا أَإِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ ۗ أُولَٰئِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ ۖ وَأُولَٰئِكَ الْأَغْلَالُ فِي أَعْنَاقِهِمْ ۖ وَأُولَٰئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ) الرعد:5.
له‌ ئایه‌ته‌كه‌دا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی تێدایه‌ هه‌ركه‌سێك نكۆڵی له‌ زیندوو بوونه‌وه‌ بكات كافر و بێ باوه‌ڕ ده‌بێت و بۆ هه‌تا هه‌تایی له‌ دۆزه‌خدا ده‌مێنیته‌وه‌.
الله تعالی له‌ كوفر و كرده‌وه‌كانی كوفر پارێزراومان بكات، ئه‌م ئایه‌تانه‌ ئه‌وه‌یان ڕوون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌یامبه‌ری خۆشه‌ویستمان به‌وه‌ ڕه‌وانه‌ كراوه‌ كه‌ عیباده‌ت ته‌نها بۆ الله بێت و جگه‌ له‌ الله عیباده‌ت بۆ هیچ كه‌سێكی تر نه‌كرێت، ئه‌وه‌ش ڕاستی دینه‌كه‌یه‌تی كه‌ خه‌ڵكی بۆ بانگهێشت ده‌كرد و كۆششی له‌سه‌ر به‌رپاكردنی ده‌كرد.

الله تعالی له‌ ته‌مه‌نی چل ساڵیدا په‌یامبه‌ری ڕه‌وانه‌ كرد سه‌ڵات و سه‌لامی له‌سه‌ر بێت، ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی ده‌ ساڵ بانگی خه‌ڵكی بۆ ته‌نها په‌رستنی الله كرد و ئینجا به‌رز كرایه‌وه‌ بۆ ئاسمان و الله تعالی ڕاسته‌وخۆ بێ ئه‌وه‌ی هۆكارێك له‌ نێوان خۆی و په‌یامبه‌ره‌كه‌یدا هه‌بێت پێنج نوێژه‌كه‌ی له‌سه‌ر فه‌رز كرد.
دوای ئه‌وه‌ فه‌رمانی كۆچ كردنی بۆ مه‌دینه‌ پێكرا و فه‌رمانی پێكرا جیهادی بێباوه‌ڕانیش بكات، ئه‌ویش ده‌ ساڵ ئه‌و فه‌رمانه‌ی جێبه‌جێ كرد تاكو خه‌ڵكی پۆل پۆل ده‌هاتنه‌ دینی ئیسلامه‌وه‌، كاتێك ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ شه‌ست و سێ ساڵ – سوپاس بۆ لله – دینی ئیسلام به‌ ته‌واوی ڕاگه‌یه‌ندرا و فه‌رمانی الله تعالی له‌ وه‌فاتی په‌یامبه‌ره‌كه‌ی هاته‌ جێبه‌جێكردن، صلی الله علیه و سلم.

یه‌كه‌مین په‌یامبه‌ری ڕه‌وانه‌ كراو نوح بوو علیه السلام، كۆتاییشیان موحوممه‌د بوو صلی الله علیه وسلم، وه‌كو الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (إِنَّا أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ كَمَا أَوْحَيْنَا إِلَىٰ نُوحٍ وَالنَّبِيِّينَ مِن بَعْدِهِ) النساء:163.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌ ) ال عمران: 144.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: (مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ وَلَكِنْ رَسُولَ اللَّهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ وَكَانَ اللَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا) الاحزاب:40.
چاكترین په‌یامبه‌ر په‌یامبه‌ری ئێمه‌یه‌ صلی الله علیه وسلم، چاكترین ئاده‌میزاده‌كانیش له‌ دوای په‌یامبه‌ران؛ ئه‌بو به‌كر ، ئینجا عومه‌ر ، ئینجا عوسمان، ئینجا عه‌لی، الله له‌ هه‌موویان ڕازی بێت.
چاكترین سه‌ده‌كانیش ئه‌و سه‌ده‌یه‌ كه‌ په‌یامبه‌ری تێدا ژیاوه‌ صلی الله علیه و سلم، ئینجا سه‌ده‌ی دوای ئه‌وه‌و سه‌ده‌ی دواتری ئه‌و سه‌ده‌.
عیسا یش علیه السلام له‌ ئاسمان داده‌به‌زێت و ده‌ججال ده‌كوژێت.
والحمد لله رب العالمین.
إحسان برهان الدین
28 رمضان 1439
2018-6-13

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *