سەرپێچیەکانی ئافرەتان لە ڕەمەزاندا وھەندێ ئاگاداری

بۆ خوشکانی ڕۆژوەوان وە چەن فەتوایەکی گرنگ بۆ خوشکی ڕۆژوەوان :

چوونە دەرەوەی بۆ نوێژی تەراویح بێ ئیزنی مێردەکەی:

ھەندێ ئافرەت ئەڕوا بۆ نوێژی تەراویح بەبێ ئیزنی ھاوسەرەکەی, بگرە ھەندێکیان دەزانن ھاوسەرەکەیان ڕازی نی یە لەگەڵ ئەوەشدا ھەر دەڕوات, بە بەڵگەی ئەوەی ئەوە کاری خێرە و ھیچی تێدا نی یە, ئێمەش دەڵێین خوشکی ئیماندارمان لە خوا بترسە و کارێکی خێر و کارێکی خراپە تێکەڵ مەکە, چونکە ئیزن وەرگرتنی ئافرەت لە مێردەکەی بۆ ئەنجام دانی ھەر کارێک مافێکی مێردەکەیەتی,

پرسیار لە شێخ عپیمینکرا  ڕەحمەتی خوای لێ بێ, دەربارەی ئەمە, ئەویش فەرمووی: سەرەتا بە ھاوسەرەکەی (مێردەکەی) دەڵێین: ڕێ لە ژنەکەت مەگرە بۆ مزگەوت, چونکە پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی: (ڕێ لە ئافرەتانی بەندەی خوا مەگرن بچن بۆ مزگەوتەکانی خوا) رواە / مسلم, وە بە ئافرەتەکانیش دەڵێین: ئەگەر ھاوسەرەکەت ئیزنی نەدایت بەگوێ ێ بکە, چونکە لەبەر بەرژەوەندیەک یان فیتنەیەکە ڕێت لێ ئەگرێ, کە دەڵًێت نوێژەکەت لەماڵەوە بکە چاکترە لەوەی بچیت بۆ مزگەوت, ڕاست دەکا چونکە پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی: ئافرەتان لەماڵەوە نوێژ و خواپەرستی بکەن چاکترە بۆیان).

٢- بەرگری کردن لە ڕۆژوو گرتنی کچۆڵە:

سەرپێچی یەکی تر کە پەیوەستە بەڕۆژوەوە ئەوەیە, ھەندێ کەس قبوڵ ناکات کچەکەی بەڕۆژوو بێت بە بیانووی ئەوەی بچوکن, مەترسیەکەش تەنھا لێرەدا نییە, بەڵام لەوەدایە ئەو کچە گەیشتۆتە تەمەنی حەیز و دەیەوێت ڕۆژوو بگرێت, چونکە موکەللەفە, بەڵام کەس و کاری ناھێڵن گوایە ھێشتا منداڵە, بێ ئەوەی لێی بپرسن ئایا حەیزت بینیوە یان نا؟

پرسیاریان کرد لە شێخ (عبداللە ابن جبرین) چ کاتێک ڕۆژوو فەرز دەبێت لەسەر کچ؟

فەرمووی: ڕۆژوو فەرز دەبێت لەسەر کچ ھەرکاتێ گەیشتە تەمەنی تەکلیف, واتە کاتێ کە کچ حەیزی بینی یان پانزە ساڵ لە تەمەنی تەواو کرد, یان احتلام بوو لە خەوا, یان ……ھتد, ھەرکامێک لەمانە نیشانەی باڵغ بوونە, ئەگەر یەکێک ھەرکامێک لەمانەی تێدا بەدی ھات ڕۆژووی لەسەر فەرز دەبێت, گەرچی تەمەنیشی دە ساڵ بێت, چونکە زۆر کچ ھەیە لە تەمەنی دە ساڵی یان یانزە ساڵی دەکەونە حەیزەوە, بەڵام کەس و کاری پشت گوێ ی دەخەن و بە منداڵی دەزانن و فێری ڕۆژوو گرتنی ناکەن.

ئەمەش ھەڵەیە چونکە کاتێک کچ حەیزی بینی مانای وایە گەورەیە و تەکلیفەکە ڕووی تێ دەکات و دەبێت بەڕۆژوو ببێت.

٣- ئایا خەنە ڕۆژوو دەشکێنێ ؟

سەرپێچی یەکی تری ئافرەتان ئەوەیە, خۆیان دەپارێزن لەبەکارھێنانی خەنە لەکاتی ڕۆژوگرتندا, پرسیار کرا لەشێخ (عپیمین) ڕەحمەتی خوای لێ بێت, ئایا خەنە بدرێ لەسەر ڕۆژوو دەشکێنێ؟

فەرمووی: (ئەم قسەیە ڕاست نی یە خەنە نە ڕۆژوو دەشکێنێ و نە گاریگەریشی ھەیە بۆسەر ڕۆژووەوان, وەکو کلی چاو و قەترەی گوێ و قەترەی چاو وایە, ئەوانە ھیچ زیانی نیە بۆ ڕۆژوە وان).

٤- چەشتنی خواردن:

 ھەندێ ئافرەت ھەیە ناوێری لە خواردنەکەی بچێژێ, ئەترسێ ڕۆژوەکەی بەتاڵ بێتەوە, پێویست بەم ترسە ناکات, ئەگەر ئەو کەسە خواردنەمە قوت نەدات.

ابن عباس خوایان لێ ڕازی بێت ئەفەرموێ: (گوناە نی یە ئەگەر لەخواردنی مەنجەڵەکە بچێژی).

پرسیار لە شێخ جبرین کرا: ئایا دروستە چێشت لێنەر لە خواردنەکەی بچێژێت تا بزانێت باشە یان نا, لەکاتێکدا کە بەڕۆژووە ؟

ئەویش فەرمووی: بەڵێ ھیچی تێدا نی یە لە خواردنەکەی بچێژێ ئەگەر پێویستی کرد, بەجۆرێک تەنھا بەسەری زمانی بێت, تا لە شیرینیەکەی یان سوێریەکەی دڵنیا بێت, بەڵام قووتی نەدات, ھەر ئەوەندە تامی بکات و پاشان تفی بکاتەوە بەم جۆرە ھیچ زیانێکی نیە بۆ ڕۆژوەکەی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *