تەندروستی (پزیشكو خۆراك)

سه‌ردانی نه‌خۆش

سه‌ردانی نه‌خۆش

پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر دروودی خودای له‌سه‌ر بێت فرمانی پێ‌ كردووین به‌ سه‌ردانكردنی نه‌خۆش، ‌ ئێستاش زانست….

پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر دروودی خودای له‌سه‌ر بێت فرمانی پێ‌ كردووین به‌ سه‌ردانكردنی نه‌خۆش، ‌ ئێستاش زانست هه‌ندێك له‌و سووده‌ پزیشكیانه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت، كه‌ له‌ ئه‌نجامی سه‌ردانی نه‌خۆشه‌وه‌ پێمان ده‌گات….

له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێدا، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ سه‌ردانكردن و چاوپێكه‌وتنی نه‌خۆش ده‌بێته‌ پاڵپشتێكی به‌هێز بۆ سیسته‌می به‌رگريی كه‌سی سه‌ردانكه‌ر. سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ زۆر هه‌ستیاره‌ به‌رامبه‌ر هه‌رشتێك، كه‌ ده‌یبینێت و بڕوای پێی هه‌یه‌، جا سه‌ردانكردنی نه‌خۆش و دڵدانه‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزبوونی ئه‌م سیسته‌مه‌.

لێكۆڵه‌ر ( مارك شالر ) له‌ زانكۆی بریتش- كۆڵۆمبیا ده‌ڵێت‌: ته‌نها چاوپێكه‌وتنت بۆ نه‌خۆش، ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگريی له‌شت، به‌ڵام زۆر دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه،‌ كه‌ ببێته‌ هۆی درووستبوونی ترس ئه‌وه‌ ده‌زگاكه‌ تووشی ماندووبوون ده‌كات.

خڕۆكه‌ی به‌رگری (سپی) هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر خانه‌یه‌كی شێرپه‌نجه‌، ئه‌م خڕۆكه‌ سپیانه‌ به‌هێزتر ده‌بن، كاتێك مرۆڤ سه‌ردانی نه‌خۆشێك ده‌كات، به‌تایبه‌تی هاوسۆزه‌له‌گه‌ڵیداوهیوای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ پزیشكان ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌ جارجاره‌ بینینی نه‌خۆش بۆ به‌هێزكردنی ده‌زگای به‌رگری له‌شمان.

هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر دروودی خودای له‌سه‌ر بێت فرمانی پێ‌ كردووین به‌ سه‌ردانكردنی نه‌خۆش، له‌ (ابی هریره‌) گێڕدراوه‌ته‌وه،‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر دروودی خودای له‌سه‌ر بێت فه‌رمووی:( من حق المسلم على المسلم خمس، وذكر منها: عيادة المريض) [رواه البخاري ومسلم].

واته‌: (مافی موسڵمان له‌سه‌ر موسڵمان پێنج شته‌، یه‌كێك له‌وانه‌: سه‌ردانكردنی نه‌خۆشه‌)

بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته‌ هۆی زۆر بیركردنه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشی و گومانبردن به‌ تێكشكانی ده‌زگای به‌رگری له‌لایه‌ن میكرۆبه‌كانه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر دروودی خودای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی: (لا عدوى ولا طيرة ولا هامة) (السلسله‌ الصحیحه‌).

‌ له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ر دروودی خودای له‌سه‌ر بێت فرمانی پێكردووین به‌وه‌ی، كه‌ سوودی بۆمان هه‌یه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌وه‌ش كه‌ زیانی بۆمان هه‌یه‌… پاكی و بێگه‌ردی بۆ خودا!

بە پێنوسی: عبد الدائم الكحيل

تاگەکان
بینینی زیاتر

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close