بەشی مناڵان

١٠ هۆکار بۆ لەناو بردنی تواناکانی منداڵان

دە هۆکار بۆ لەناو بردنی تواناکانی منداڵان

۱ ـ لێدان لە دەم و چاو

۳٠٠ تا ٤٠٠ خانە لە دەمارە کانی مێشک دەکوژێ

لە بەرامبەردا دەست بەسەر داهێنان خانەی نوێ لەمێشک دا زیاد دەکات

۲ ـ یاری ئەلکترونی

زیرەکی کۆمەڵایەتی و زیرەکی زمانەوانی دەکوژێ وەدەبێتە هۆی نەزیف بون لە مێشک لەبەر زۆری گوشار خستنە سەرمێشک بۆ یاریەکە وە بەفێرۆ دانی هەندێ خانەی مێشک بۆیە لەکاتی گەورەبون هەندێ توانا لەدەست دەدات

وە لەنەخۆشخانەکان هەندێ منداڵ لە هۆش خۆیان چون لە بەر زۆری بەکارەێنانی ئەم یارینە

۳ ـ گاڵتەکردن لە لایەن دایکەوە بەمناڵەکەی

هێزو تواناکان وە باوەر بەخۆبوون مناڵ وەری دەگرێ لە دایکی بۆیە هەرگیز مناڵەکەت مەشکێنەوە بڵێ ی تۆ هیچ نیت وەنابیت بەهیچ کار لە توانای مناڵ دەکات

٤ ـ گاڵتە بە شێوەی بیرکردنەوەی منداڵ لە لایەن دایکەوە و ڕێز نەگرتن لە بیرو بۆ چونەکانی بە شێوەی نا پەروەردەیی

٥ ـ داخستنی دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ مناڵ لە بچوکیەوە بەهۆی عادەت و تەقلیدی هەڵە کەوا لەمناڵ دەکات توانای بیرکردنەوەو زیرەکی و دەربڕینی بکوژیت

٦ ـ کەمی ئاو خواردنەوەلە کاتی فێر بوندا چونکە مێشکی مرۆڤ ٪٨٥ ئاوە بۆ یە هەر ٤٥ خولەک پێویستی بە پەرداخێ ئاو زیاترە بۆ خوردنەوەی

کاتێ ئاو ناخواتەوە مناڵ هەندێ جوڵە دەکات بێ بیرکردنەوە وەک خورانی سەر باوەشک هێنانەوە وپژمین و جولاندنی کورس یامێز یا دەست و قاچ لەناو پۆلدا

۷ ـ لەکاتی ژەم نان و خۆراک نەخواردن

ئەوانەی نان ناخۆن ئەوا ڕێژەی شەکرە لە لەشیان دادەبەزێت کارلە سوری خوێنیان دەکات کە بەتەواوی نەچێت بۆ خانەکانی مێشک

خۆپاراستن لە خواردنی خێرا

۸ ـ فێر کردن بە تلقین واتە گوێ نەدان و ڕەچاو نەکردنی هێزو تواناکانی منداڵ

۹ ـ ڕێگرتن لەمناڵ بەوەی یاری بکات و توانای منداڵی بەکار نەهێنی لە ژیانی ڕۆژانەی وە خەریک کردنی بە فێرکردن وەنوسینی مناڵ مانای ڕێگری لێکراوە لە بچوکیدا بە ئازادی شت بنوسێت

۱٠ ـ ناچار کردنی منداڵ بەوەی ڕێنوسی خۆی بچوک بکاتەوە لە کاتی نوسین بەڵام نوسینی گەورە لای مناڵ هەست کردنە بە متمانە و باوەڕ بەخۆبوون

بۆیە بچوک کردنەوەی نوسین متمانەو باوەڕ بەخۆبوون ناهێڵێ

وەرگیراوە لە خواطر ومعلومات د. أحمد الشقیري

تاگەکان
بینینی زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close