زانیاری و ڕۆشنبیری

مه‌ی هۆكاره‌ بۆ توشبونی(١٢)هه‌زار كه‌س ساڵانه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ به‌ڕیتانیا

بەپێی توێژینەوەکانی زانكۆی کامبیرجی بەڕیتانی مه‌ی هۆكاره‌ بۆ توشبونی(١٢)هه‌زار كه‌س ساڵانه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ به‌ڕیتانیا

مه‌ی..ژه‌هرێكە ده‌خورێته‌وه‌ وه‌ عه‌قڵ فه‌رهود ده‌كات و کاردانەوەی خراپی هەیە لەسەر ته‌ندروستی مرۆڤ،

توێژه‌رانێك له‌ زانكۆی کامبیرج ده‌گه‌ن به‌وه‌ی: مه‌ی وێرانكه‌ری ترشه‌ڵۆكی نه‌وه‌ی ئه‌و خانانه‌ی كه‌ هۆكارن بۆ توش بوون به‌ ٧جۆری شێرپه‌نجه‌كان..وه‌ مه‌ترسیه‌كانی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی ته‌نانه‌ت به‌ بڕی كه‌میش.

له‌م وتاره‌دا قسه‌و باسمان به‌رده‌وام ده‌بێت ده‌رباره‌ی مه‌ی و ڕوداوه‌ ته‌ندروستی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵگایه‌كانی ده‌كه‌ین كه‌ به‌هۆی مه‌یه‌وه‌ ڕوو ده‌ده‌ن

مه‌ی هۆكاره‌ بۆ توشبونی(١٢)هه‌زار كه‌س ساڵانه‌ به‌ شێرپه‌نجه‌ له‌ به‌ریتانیا،بۆیه‌ توێژه‌ران مانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و لێكۆڵێنه‌وه‌یه‌ی كه‌ وا ده‌كات مه‌ی ببێته‌ هۆكاری شێرپه‌نجه‌. توێژه‌ران هه‌ستان به‌ پێدانی ماده‌ كحولیه‌كان به‌ مشك،دواتر ترشه‌ڵۆكی نه‌وه‌وی ئه‌م مشكانه‌یان شیكاری كرد. توێژه‌ره‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌م ترشه‌ڵۆكه‌ ماده‌ی(ACETAlDEHYDE)كه‌ ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌ ئه‌نجامی كارلێكه‌كانی كحولی خودی له‌ جه‌سته‌دا. ئه‌م ماده‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی(هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی)ترشه‌ڵۆكی نه‌وه‌وی خانه‌كانی خوێن، ئه‌م كاره‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی كات ده‌بێت گه‌نیویه‌كی ته‌واوی خوێن.

سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی جه‌سته‌ بۆ ڕزگار بوون له‌م ماده‌یه‌،به‌ڵام میكانیزمی پاڵنه‌ر لاوازه‌ له‌ لای زۆرێك له‌وانه‌ی مه‌ی ده‌خۆنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش هه‌لی زیادكردنی وێرانكاری ترشه‌ڵۆكی نه‌وه‌ی زیاد ده‌كات.

توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ چێژ وه‌رده‌گرن به‌ میكانیزمه‌ به‌هێزه‌ خودیه‌كان دوچارن به‌ توش بوونی شێرپه‌نجه‌،له‌به‌ر هه‌مه‌جۆری و جیاوازی سروشتی ئه‌و ئامرازانه‌ی كه‌ مه‌ی ده‌بێته‌ هۆی توش بوونی شێرپه‌نجه‌ تیایاندا.

مه‌ترسیه‌كانی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی به‌ بڕی كه‌م:

له‌ ڕوی زانستیه‌وه‌،مه‌ترسی ئالوده‌بون له‌لای ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ی به‌ بڕی كه‌م ده‌خۆنه‌وه‌(گه‌وره‌تره‌)له‌ سودی پێشبینی كراو له‌ خواردنه‌وه‌یان،مه‌ی خۆر به‌م بڕه‌ كه‌مانه‌ ورده‌ ورده‌ بڕه‌كه‌ی زیاد ده‌كات،تا ده‌كه‌وێته‌ داوی ئالوده‌بون،كه‌ ته‌ندروستی ده‌رونی و جه‌سته‌یه‌كه‌ی وێران ده‌كات.هه‌ر بۆ زانیاریتان ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی(WHO)مه‌ی خستوه‌ته‌ لیتسی ئه‌و مادانه‌ی كه‌ هۆكاری ئالوده‌ بوونن.

توێژه‌ران جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ بواری مه‌ی و كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی كه‌ زۆرێك له‌ وانه‌ی ده‌ستیان كردوه‌ به‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌ به‌ بڕی كه‌م له‌ مه‌ی(بیره‌ و شه‌رابی سوور بۆ نموونه‌)كه‌ پێیان وایه‌ نابنه‌ هۆری زیانی گه‌وره‌ی ته‌ندروستی،ئه‌وانه‌ كه‌وتونه‌ته‌ داوی ئالوده‌ بوونه‌وه‌،چونكه‌ مه‌ی – وه‌ك ده‌زانین- له‌و مادانه‌یه‌ كه‌ یاری به‌ مه‌زاج ده‌كه‌ن(Pshcoactive Substance).بۆیه‌، سودی خوازراو له‌ خواردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ كه‌مه‌،گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌ له‌به‌رده‌م ئالوده‌بوون.

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ زانایانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ساڵی ١٩٩٧ ئه‌نجام درا،گریمانه‌ی هۆكاری(مه‌ی و نیكۆتین و ماریجوانا و كۆكایین)ئالوده‌ بوونن،توێژه‌ران ئه‌مه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت:

١- نیكۆتین هۆكاری یه‌كه‌مه‌ بۆ توش بوون به‌ ئالوده‌ بوون.

٢- زۆرێك له‌ ئافره‌تان ئه‌وانه‌ی ئالوده‌ی مه‌ی بوون،له‌ دوای ساڵی یه‌كه‌میان،به‌تایبه‌تی هه‌رزه‌كاران.

٣- ڕێژه‌ی ئالوده‌ بوون له‌سه‌ر مه‌ی و ماریجوانا و كۆكایین به‌رزترین بوون له‌لای هه‌رزه‌كارانی مێ،به‌راورد به‌ هه‌رزه‌كارانی نێر،له‌ كۆتا ساڵدا.

٤- ڕیژه‌ی پیاوانی باڵغ له‌ مه‌ی خواردنه‌وه‌(گه‌وره‌تره‌)له‌و هه‌رزه‌كارانه‌ی كه‌ تێی كه‌وتوون.

به‌ پێی په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌مه‌ریكی توێژینه‌وه‌كانی ئالوده‌ بوون و مه‌ی:

١- (١٦٠٦)ملیۆن باڵغ كه‌وتونه‌ته‌ نێو زیانه‌ ده‌روونی و ته‌ندروستی،له‌ ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی.

٢- (٦٩٧)هه‌زار هه‌رزه‌كار كه‌وتونه‌ته‌ نێو زیان گه‌لێكی هاوشێوه‌ی هه‌مان هۆكار.

٣- (٨٨)هه‌زار كه‌س ساڵانه‌ ده‌مرن،له‌ مه‌ڕ خواردنه‌وه‌ی مه‌ی،كه‌واتا هۆكاری سێیه‌می مردنه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا.

٤- (١٠.٧٦)حاڵه‌ت تیاچوون له‌كاتی شۆفێریدا،به‌هۆی ئالوده‌بونیان به‌ مه‌یه‌وه‌.

٥- (٢٢٣.٥)ملیار دۆلار كۆی خه‌رجیه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌سه‌رئه‌م بابه‌ته‌.

٦- (%١٠)منداڵان ده‌ناڵێنن به‌ ده‌ست كێشه‌ خێزانیه‌كان،له‌ئه‌نجامی ئالوده‌بوونی باوكانیان به‌ مه‌یه‌وه‌.

٧- له‌ (٢٥)تا(٥٠)كۆرپه‌له‌ له‌ هه‌موو(هه‌زار)توشی زیانی ته‌ندروستی ده‌بن،له‌ئه‌نجامی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی له‌لایه‌ن دوگیانانه‌وه‌.

٨- (٤٦.٦)له‌كۆی(٧١.٧١٣)هه‌زار له‌وانه‌ی مردون به‌ هۆی نه‌خۆشیه‌كانی جگه‌ر ئالوده‌ ببوون له‌سه‌ر مه‌ی خواردنه‌وه‌،

سەرچاوەکان:

1_http://www.sci-news.com/medicine/alcohol-damages-stem-cell-dna-05616.html

2_http://www.who.int/substance_abuse/terminology/abuse/en/

3_https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmedhealth/PMH0042155/?_e_pi_=7%2CPAGE_ID10%2C3476395204

4_https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pubmed/9031816?_e_pi_=7%2CPAGE_ID10%2C2873013116

5_https://www.niaaa.nih.gov/alcohol-health/overview-alcohol-consumption/alcohol-facts-and-statistics?_e_pi_=7%2CPAGE_ID10%2C4114149934

بینینی زیاتر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close