تەندروستی (پزیشكو خۆراك)

سوودە سیحراویەڪانی جەرجیر Arugula 🌿 بزانە

سوودە سیحراویەڪانی جەرجیر Arugula 🌿 بزانە

💫 جەرجیر دەوڵەمەندە بەمادەی كلۆرۆفیل كەپارێزگاری لەجگەر و ترشی ناوەكی دەكات لەژەهرەكان و بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت.

💫 جەرجیر رێژەیەكی زۆری ریشاڵ و مادەی دژە ئۆكسانی هەیە سەرباری مادەی گلوكۆسینۆلات كەمەترسی توشبون بەشێرپەنجەی سی و مەمك کەم دەكات.

💫 جەرجیر زیاتر لە90%ی ئاوە بۆیە باشترین چارەسەری سروشتییە بۆ لەش.

💫 جەرجیر دەوڵەمەندە بەڤیتامین K كەهاوكاری ئێسك و ددان دەكات بۆ مژینی كالیسیۆمی سروشتی.

💫 جەرجیر چارەسەری نەخۆشییەكانی قۆلۆن دەكات سەرباری گرفتی هەرسكردن و پاككردنەوەی لەش لەژەهرەكان.

💫 جەرجیر كالۆری كەمی تێدایە و بەسودە بۆ دابەزاندنی كێش.

💫 جەرجیر دەوڵەمەندە بەڤیتامین B و ترشی فۆلیك كەدەتپارێزێت لەتێكچونی خانەكانی مێشك.

💫 جەرجیر بەسودە بۆ بەهێزكردنی ژیری و بەهێزكردنی مێشك لەپاراستنی زانیارییەكان.

💫 جەرجیر لەخواردەمەنییە بەسوودەكانە بۆ تەندروستیی سێكسی ژن و پیاوان بەوپێیەی كانزا دەگمەنەكان و دژە ئۆكسانی تێدایە كەمادەیەكی چالاكی سێكسییە.

💫 جەرجیر چەند ڤیتامینێكی گرنگی وەك سیامین و نیاسین و ڤیتامین B16 ی تێدایە كەپارێزگاری لەتەندروستی گشتی لەش دەكات.

💫 جەرجیر بەسوودە بۆ تەندروستی ژنی دووگیان و ئەو كەسانەی منداڵیان بوە چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی شیر لەكاتی شیرپێداندا.

💫 جەرجیر مادەی ئایزۆسیۆسیناتی تێدایە كەدەبێتە هۆی كەمبونەوەی هەوكردن و بەهێزكردنی بەرگری لەش.

💫 جەرجیر چارەسەری گرفتی وەرینی قژ دەكات و خۆراك دەدات بەرەگەكانی قژ و هاوكارە لەزیاتركردنی گەشەیدا.

💫 جەرجیر رێژەیەكی زۆری ڤیتامین A و مادەی بیتا كارۆتینی تێدایە كەپارێزگاری لەجوانی پێست دەكات و دەیپارێزێت لەتیشكی خراپی خۆر و چرچ و لۆچی پێشوەخت.

💫 جەرجیر دەوڵەمەندە بەتێكەڵەیەكی كانزاكان كەلەش پێویستییەتی وەك پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و زنك و ئاسن و كالیسیۆم و سیلینیۆم.

💫 جەرجیر ڤیتامین سی تێدایە كەلەش دەپارێزێت لەزیادەی رەگە ئازادەكان كەهۆكاری خراپبوونی لەشە.

💫 جەرجیر لەخواردەمەنییە بەسوودەكانە بۆ بەهێزكردنی بینین و رێژەیەكی زۆری كارۆتینی تێدایە.

💫 جەرجیر بەسوودە بۆ توشبوانی نەخۆشی شەكرە، كەدەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی كۆلیسترۆڵی خراپ لەخوێن و جێگیریی رێژەی شەكر لەلەشدا.

💫 جەرجیر هاوكارە لەپاراستن لەجەڵتەی دڵ و نەخۆشیی ئەستوربونی خوێنبەرەكان، كەدەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی فشاری خوێن.

تاگەکان
بینینی زیاتر

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close