چی بکه‌ین به‌ر له هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز؟
چی بکه‌ین به‌ر له هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز؟
الحمد لله وحدة، و الصلاة والسلام على من لا نبي بعده وبعد:
پێش هه‌موو شتێک پێویستە لەسەر هەر موسڵمانێك كە خۆى بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئامادە بكات. ئەو ئامادەكردنەش سەرەتا بە گەڕانەوە بۆ لاى خوداى گەورە و پاشگەز بوونەوە و پەشیمانى لەو تاوان و سەرپێچیانەى که كردوویەتى ئەویش بە تەوبە كردنێكى نەسوح كە نەگەڕێتەوە سەرى چارێکی تر تا سەركەوتوو و سەرفرازى دنیا و قیامەت بێت ،وه ئه‌بێ بپارێینهوهش له‌خودای په‌روه‌ردگار تابمان گهینێتهوه ئه‌م مانگه پیرۆزه چونکه زۆرمان بینی ته‌مه‌نی وه‌فای نه‌کرد بگاته‌وه به‌م مانگه پیرۆزه چارێکی تر ؟! بۆیه موعەللای كوڕی فەضل دەڵێت سه‌له‌ف (صەحابە و تابیعییەكان) لە شەش مانگی بەر لە هاتنی ڕەمەزان لە خودا دەپاڕانەوە كە خودای گەورە بیانگەیەنێتە مانگی ڕەمەزان، وە لەپاش هاتنی ڕەمەزانیش شەش مانگ دەپاڕانەوە لەخودا كە پەرستنی ئەو مانگەیان لێ وەربگرێت،ئهمچائەو كارانەى كە پێش ڕەمەزان ئەنجامیان ئه‌ده‌ین پێویستە لەسەرمان ڕۆژەكانى مانگى شەعبان بژمێرین، بە مەبستى خۆ ئامادەكردن بۆ مانگى ڕەمەزان، چونكە مانگ بیست و نۆ ڕۆژ دەبێت و سی ڕۆژیش دەبێت، بە بینینى مانگ موسلمانان هەموو بە ڕۆژوو دەبن، بەڵام ئەگەر مانگ نه‌بینرا ، ئەوا ئەو كاتە سی ڕۆژەى مانگى شەعبان تەواو دەكەین، چونكە خواى پەروەردگار مانگى بۆمان كردووەتە هۆكارێك بۆ زانینى ژمارەى ڕۆژەكانى ساڵ، مانگیش لە سی ڕۆژ زیاتر نابێت ! لە (عبد الله) ى كوڕى (عمر) ەوه ره‌زای خودای لێبێت دەگێڕنەوە فەرموویەتى: پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتى: ( لا تَصُومُوا حتى تَرَوا الهِلالَ، ولا تُفْطِروا حتى تَرَوهُ، فَإِنْ غُمَّ عَليكُم فَاقْدِروا لَهُ ). واتە: بە ڕۆژوو نەبن تامانگى ڕەمەزان دەبینن وازیش مەهێنن تا مانگى شەوال نەبینن، بەڵام ئەگەر هەور بەر مانگى لێ گرتن لەو كاتەدا تەقدیرى بۆ بكەن ،نابێ هیچ موسوڵمانێك ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ پێش مانگى ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت، بە بیانووى ئەوەى نەوەكو ڕۆژێك یان زیاتر لە مانگى ڕەمەزانى لەدەست بچێت، جگە لەو كەسانەى كە ڕۆژوو گرتنى سوننەتیان لەگەڵ ئەو ڕۆژە جووت دەبێت.
لە (أبو هریرة) وە ره‌زای خودای لێبێت دەگێڕنەوە فەرموویەتى: پێغەمبەرى( خوا صلى الله عليه وسلم) (لا تُقَدِّمُوا رَمَضَان بِصَومِ يَومٍ ولا يَومَينِ، إلا رَجُلاً يَصُومُ صَوماً فَلْيَصُمْهُ)
واتە: پێش ڕەمەزان مەكەون بە ڕۆژێك ڕۆژوو گرتن، هەروەها بە دوو ڕۆژیش جگە لەو كەسە نەبێ كە ڕۆژووى سونەتى دەكەوێتە ئەو ڕۆژانە ئەوا با ڕۆژووەكەى بگرێت، بۆیه هەر كەسێك ڕۆژێ به گومان بەڕۆژوو بی ئەوا سەر پێچى لە فەرمانى پێغەمبەر كردووە (صلى الله عليه وسلم)،بۆیه ئه‌بێ ووریا بین زیاده ره‌وی نه‌که‌ین له‌وه‌ی که‌بۆمان دیاری کراوه، لە (أبو هریرة) وە ره‌زای خودای لێبێت دەگێڕنەوە فەرموویەتى: پێغەمبەرى خودا( صلى الله عليه وسلم) ( لا تُقَدِّمُوا رَمَضَان بِصَومِ يَومٍ ولا يَومَينِ، إلا رَجُلاً يَصُومُ صَوماً فَلْيَصُمْهُ ) واتە: پێش ڕەمەزان مەكەون بە ڕۆژێك ڕۆژوو گرتن، هەروەها بە دوو ڕۆژیش جگە لەو كەسە نەبێ كە ڕۆژووى سونەتى دەكەوێتە ئەو ڕۆژانە ئەوا با ڕۆژووەكەى بگرێت. وه‌هه‌روه‌ها پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وسلم )فەرموویەتى: (صُومُوا لِرُؤيَتِهِ، وَأَفْطِرُوا لِرُؤيَتِهِ، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُم، فَأَكْمِلُوا شَعبَانَ ثَلاثينَ ) واتە: بەڕۆژوو بن بە بینینى مانگى ڕەمەزان، وە وازبێنن لە ڕۆژوو گرتن بە بینینى مانگى شەوال، بەڵام ئەگەر هەور بەر مانگى لێ گرتن لەو كاتەدا سی ڕۆژەى مانگى شەعبان بژمێرن و پاشان بە ڕۆژوو بن.وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خودا(صلى الله عليه وسلم ) بۆمانی ئاسان کردوه ئەگەر یەك كەس مانگى بینى ئەوا ئه‌توانین بەڕۆژوو بین بۆ ڕەمەزان به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده که پێمان گەیشتووە لە (ابن عمر) ەوە ره‌زای خودای لێ‌بیت كە فەرموویەتى: (تَرَاءى النَّاسُ الهِلالَ، فَأَخْبَرْتُ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم أَني رأيتُهُ، فَصَامَ وأَمَرَ النَّاسَ بِصِيامِهِ )
واتە: خەڵكی هەوڵی بینینى مانگى ڕەمەزانیان دەدا، منیش بە پێغەمبەرم (صلى الله عليه وسلم) ڕاگەیاند كە من مانگم بینیوە، پێغەمبەریش( صلى الله عليه وسلم) بە بیستنى هەواڵەكە ڕۆژووى گرت و فەرمانى بە خەڵكى كرد بە ڕۆژوو بن.له‌م فه‌رمووده‌ش بۆمان روون ئه‌بێته‌وه که مانگ بینین بە شایەتى دانى یه‌ک موسلمان وه‌رده‌گیرێت ، یان وه‌هه‌روه‌ها بە شایەتى دانى دوو موسوڵمانى دادوه‌ر مانگ بینین جێگر ئه‌بێت ، به‌به‌ڵگه‌ی ئەم فەرموودەیەى پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وسلم) که‌فه‌رموویه‌تی ( صُومُوا لِرُؤْيَتِهِ، وَأَفْطِرُوا لِرُؤْيَتِهِ، وَأَنْسِكُوا لَهَا، فَإِنْ غُمَّ عَلَيْكُم فَأَكْمِلُوا ثلاثينَ، فَإِنْ شَهِدَ شَاهِدانِ فَصُومُوا وأَفْطِرُوا ) كۆتایى فەرموودەكە ئەوە دەگەیەنێت، كە ئەگەر دوو موسوڵمان شایەتى بینینى مانگیان دا ئەوا بە ڕۆژوو بن لە یەكەم ڕۆژى ڕەمەزان و وازیش بێنن لە ڕۆژوو لە كۆتایی مانگى ڕەمەزان بە بینینى دوو موسوڵمان.بەڵام شاراوە نى یە تەنها بڕوا پێكردنى شایەتى دوو موسوڵمان لە ڕووداوێكدا ئەو ناگەیەنێت كە شایەتى یه‌ک موسلمان لەسەر بینینى مانگى ڕەمەزان وەرناگیرێت،له‌م دووفهرموودهدا بۆمان روون ئه‌بێته‌وه که له‌هه‌ردوو حاله‌تدا جێگر ئه‌بێت، چی به‌شایه‌تی موسلمانێک بێت یان دووموسلمان ،ئهمچاپێویسته ئاگادار بین له‌م کارانه‌ی که پێش مانگی ره‌مه‌زان پێویسته ئه‌نجام بدرێن ولێیان بی ئاگا نه‌بین ؟! ئه‌مچا با بپاریێینهوه له‌خودای په‌روه‌ردگار بمان گهینێ به‌م مانگه پرخێرو به‌ره‌که‌ته چونکه گەیشتن بە مانگی ڕەمەزان و بە ڕۆژوو بوون تێیدا نیعمەتێكی زۆر گەورەیە بۆ ئەو كەسەی كە خودای گەورە یارمەتی بدات لەسەر ئەم عیباده‌ته ، بەڵگەی گەورەیی ئەم مانگەش له‌م فەرموودەیە بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێت ، كە باسی سێ كەسەكە دەكات كاتێك كە دوانیان شەهید دەبن، لە پاشان ئەوی تریان وه‌فات ئه‌کات ، لەدوای ئەوان لەسەر جێگەكەی، وە لە خەودا دەبینرێ كە پێش دوو شەهیدەكە كەوتۆتەوە بۆ بەهەشت ، لەم كاتەدا پێغەمبەر (صلى الله علیه وسلم) فەرمووی: ((ئایا كەسی سێیەم ساڵێك نەمایەوە دوای دوو شەهیدەكە، وە لەم ساڵەدا نەگیشتە مانگی ڕەمەزان و بە ڕۆژوو نەبوو، وە ئەو هەموو نوێژ و كرنوشەی بۆ خوا نەبرد لەو ساڵەدا، كەواتە ماوەی نێوان ئەم دوو شەهیدە وەكو ماوەی نێوان ئاسمان و زەوییە)) (رواه البيهقي وصححه الالباني في صحيح الجامع ) سبحان الله شه‌هید ئه‌وه‌نده پله‌و پایه‌ی به‌رزه له‌لای خودای په‌روه‌ردگار گه‌رچی به عیباده‌تی یه‌ک مانگ زیاتر ، له‌م مانگه پیرۆزه پێش شه‌هیدانت ئه‌خات به میقداری نێوان ئاسمان و زه‌وی ماشاء الله له‌گه‌وره‌ی و به‌ره‌که‌تی ئه‌م مانگه پیرۆزه،خودای گه‌وره هه‌موولایه‌کمان بگه‌ینێته ئه‌م مانگه پیرۆزه بێبه‌شمان نه‌کات له عیبادات و پاداشته‌کانی اللهم آمین.
له کۆتاییدا ئه‌م چه‌ند دێڕهشیعره ئه‌که‌مه کۆتای بابه‌ته‌که ،هیوادارم سوود به‌خش بێت بۆ هه‌موولایه‌ک و په‌ندی لێ وه‌ربگرین ان شاالله!
شاعیر دەڵێت:
يا ذا الذي ماكفاه الذنب في رجب ***حتى عصى ربه في شهر شعبان
لقد أظلك شهر الصوم بعدهما***تُصيِّره أيضاً شهر عصيان
واتل القرآ‌ن وسبح فيه مجتهدا***فإنه شهر تسبيح و قرآن
واحمل على جسد ترجو النجاة له***فسوف تضرم أجساد بنيران
كم كنت تعرف م‌من صام في سلف***من بين أهل وجيران وإخوان
أفناهم الموت واستبقاك بعدهم***حيا فما أقرب القاصي من الدانى
ومعجب بثياب العيد يقطعها***فأصبحت في غد أثواب أكفان
حتى متى يُعمِّر الانسان مسكنه***مصير مسكنه قبر لإنسان
واتە ئەی ئەو كەسەی كە وازی نەهێنا لە تاوان كردن لە مانگی ڕجەب دا، وا سەرپێچی پەروەردگاری كرد لە مانگی شەعبانیش دا. وە بەڕاستی وا مانگی ڕۆژووش لەدوای ئەو دوو مانگانە باڵی كێشا بەسەرتا، كەواتە ئەم مانگەش مەكە بە مانگی سەرپێچی كردن. هەوڵ بدە زیكر و قورئانی تێدا بخوێنە، چونكە ئەوە مانگی زیكر و قورئان خوێندنە، خۆت هیلاك بكە و یارمەتی لاشەیەك بدە كە دەتەوێ ڕزگاری بكەی، چونكە لەمەودوا زۆرێك لە لاشەكان بە ئاگر دەسوتێنرێن.
تۆ چەندین كەست دەبینی كە بەڕۆژو بوون لەپێش تۆ لە خزم و دراوسێ و براكانت. كەچی مردن ئەوانی لەناو برد و لەدوای ئەوان تۆی بەزیندوویی بەجێ هێشت. ئای ئەو مردنەی بەدوری دەزانی چەند نزیكە!
هی وا بووە دڵی خۆش بوو بەجلەكانی جەژنی، بەڵام بۆ بەیانی لێی بوون بە كفنی ناوگۆڕ!
تا كەی مرۆڤ جێگای نیشتەجێ كاتیەكەی خۆی ئاوەدان دەكاتەوە، كە بێگومان ئەو شوێنەی رۆژێك لە رۆژان دەبێت بە گۆڕی كەسێك
وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
١٤٣٣ی کۆچی به‌رامبه‌ر ٢٠/٦/٢٠١٢ی زایینی
له‌لایه‌ن: عه‌لی هه‌ولێری فێرگ