ڕۆژوو و ڕەمەزان
Trending

چۆن لە خزمەت ڕەمەزان بین؟

چۆن لە خزمەت ڕەمەزان بین؟

ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێت به‌چاكترین و چوانترین شێوه‌ ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ به‌ڕێ بکه‌ن. ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵم بن که‌مێك .که‌به‌ به‌ویستی الله‌ ده‌بێته‌ به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت ؟!

یه‌که‌م: قورئان بخوێنن وخه‌ڵکیش فێربکه‌ن ئه‌وانه‌ی نایزانن بیخوێنن ؛ جونکه‌ قوڕئان له‌قیامه‌تددا شه‌فاعه‌ت کاره‌ بۆتان و ئه‌وانه‌ی فێری ده‌بن و خه‌لکیش فێر ده‌که‌ن باشترین که‌سن ، هیچ نەبێت مانگى جارێك خەتمى بكە، چونكە پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم )فەرمویەتى: ( اقرءوا القرآن فإنه يأتي يوم القيامة شفيعا لأصحابه ) ‘صحيح الجامع الصغير’. واتە: قورئان بخوێنن، چونكە لەڕۆژى دوایى دا شەفاعەت بۆ خاوەنەكانیان ـ واتە: ئەوانەى لەدونیادا خوێندویانە ـ ئەكەن.هیچ زیكرێك نیە ئەو پاداشتەى هەبێت وەكو قورئانى پیرۆز هەیەتى، چونكە ئەو كەسەى كە قورئان دەخوێنێت هەموو پیتێك كە دەیخوێنێت حەسەنەیەك (چاكەیەتى) بۆ دەنوسرێت، وە هەر چاكەیەكیش بە (دە) ئەوەندەیەتى،پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم ) فەرمویەتى (هەركەسێك پیتێك لە قورئانى پیرۆز بخوێنێت، بە هەموو پیتێكى چاكەیەكى بۆ دەنووسرێت، چاكەى لە لاى خواى پەروەردگار بە دە ئەوەندەى خۆیەتى و چەند جار دەكرێتەوە، ناڵێم (الم) بە پیتێك دەژمێردرێت، بەڵكو ( أَلِف ) بە تەنها پیتێكە و ( لاَم ) یش پیتێكە، و (مِیم ) یش پیتێكە. (صححه الألباني في صحيح الترغيب والترهيب) وە قورئان ڕێبەرى خوێنەرەكەیەتى لە قیامەتدا بەرەو تاجى كەرامەت ڕەزامەندى خوداى گەورە، له‌ هاوه‌ڵی ئازیز ابن مسعود’ڕه‌زای خودای لیبێت’دەگێڕێتەوە كە لە سێ ڕۆژدا قورئانى (خەتم) دەكرد. وه‌هه‌روه‌ها پێشه‌وای ئیمانداران ‘ عثمان کوری عفان ‘ ڕه‌زای خودای لیبێت ‘ لە شەوى (جمعـة) دا دەستى دەكرد بە (ختم) ەوە لە سورەتى (البقرة‌) تاكو (المائدة‌) ى دەخوێند، و لە (یوسف) ەوە تاكو (مریم) و لە (طه) وە هەتاكو (طسم موسى و فرعون القصص)، و لە (العنكبوت) ەوە هەتاكو (ص)، و لــــە (تنزیل) ەوە هەتـــاكو (الرحمن) و ئینجا (ختم) ى دەكرد. واتە: لە شەوى (جمعە) دەستى پێ دەكرد و لە شەوى پێنج شەمە (ختم) ى دەكرد.وه‌هه‌روه‌ها پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم) فەرموویەتى: ( خيركم من تعلم القرآن وعلمه ) ‘رواه البخاري’ واتە: باشترین كەستان ئەوانەن فێرى قورئان ئەبێ، پاشان خەڵكیش فێرى قورئان خوێندن ئەكات

دووهه‌م؛ نوێژه‌کانتان له‌مزگه‌وت به‌جه‌ماعه‌ت بکه‌ن تابۆتان ده‌کرێ؛ جونکه‌ بیزانن هەر نوێژێك لە نوێژە فەرزەكان به(27)‌ نوێژ بۆ ده‌نوسرێ ؟ پێغەمبەرى خودا( صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم) فەرمویەتى: ( صلاة الجماعة تفضل صلاة الفذ بسبع وعشرين درجة ) ‘متفق عليه’، واتە: نوێژى جەماعەت خێرى زیاترە لە نوێژى بەتەنها به(27)‌ پلە… واتە نوێژێكى جەماعەت خێرى (27) نوێژى بەتەنهاى هەیە.

سێهه‌م؛ بەربانگ بده‌ن بە ڕۆژووان؛ جونکه‌ بە یەك مانگى ڕەمەزان پاداشتى دوو مانگى ڕەمەزانه‌ ؟ پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم) فەرمویەتى؛(من فطر صائما كان له مثل أجره غير أنه لا ينقص من أجر الصائم شيء ) ‘صحيح الترغيب و الترهيب’واتە: هەركەسێك بەربانگ بە ڕۆژوەوانێك بكاتەوە ئەوە پاداشتى ڕۆژووانەكەى دەست ئەكەوێت بەبێ ئەوەى لە پاداشتى ئەو كەسە كەم بكات، واتە ئەگەر بەربانگ بە كەسێكى ڕۆژوەوان بدەیت پاداشتى دوو ڕۆژ ڕۆژووت بۆ ئەنوسرێ و لەپاداشتى بەرامبەریش هیچ كەم ناكات. مه‌رچ نیه‌ ئه‌وکسه‌ ته‌نها هه‌ژار بێت گرنگ ڕۆژوان بێت.

چواره‌هه‌م؛ سیواك بکه‌ن و به‌رده‌وام له‌نوێژه‌کان بشی به‌خشن به‌که‌سانی تر؛ جونکه‌ له‌و كەسانە ده‌بیت كە سونەت لەنێو خەڵكى زیندو ده‌كەنەوە ؟ پێغەمبەرى خودا( صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم) فەرمویەتى'( لولا أن اشق على أمتي لأمرتهم بالسواك عند كل صلاة ) ‘متفق عليه’، واتە: ئەگەر بهاتبایە و لەسەر ئومەتەكەم ناڕەحەت و قورس نەبوایە، ئەوا فەرمانم پێ دەكردن لە كاتى هەموو نوێژێكدا سیواك بكەن.

پێنچه‌هه‌م؛ نوێژى تەراویح بکه‌ن به‌جه‌ماعه‌ت له‌مزگه‌وت؛ هۆکاری لێخۆش بوونه‌ بەماوه‌یه‌کی که‌م لە هەموو تاوانەكانى ڕابوردوت به‌ئیزنی الله‌ ؟ پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم) فەرمویەتى؛( ومن قام رمضان إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه )’ متفق عليه’، واتە: هەركەسێك شەوانى ڕەمەزان بە تەراویح زیندو بكاتەوە و باوەڕى پێى هەبێ و چاوەڕوانى پاداشتى خوا بێت، ئەوا خودا لەتاوانەكانى پێشووى خۆش ئەبێت.

شه‌شه‌هه‌م؛ صەدەقە بکه‌ن به‌نه‌هێنی ؛ ئاگری تاوانه‌کانتان ئه‌کوژێنێته‌وه‌ وەك چۆن ئاو ئاگر ئەكوژێێتەوە و یەكێكش ده‌بن به‌ویستی خودا لەوانەى لە قیامەتدا لە ژێر سێبەرى عەرشى خودا دا ده‌بن ؟ لەو ڕۆژەى كە سێبەر نیە جگە لە سێبەرى عەرشى خودا نەبێت، ؟ پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم) فەرمویەتى؛( الصدقة تطفيء الخطيئة كمـا يطفىء المـاء النار ) ‘صححه الألباني ‘، واتە: صەدەقە ئاگرى تاوان ئەكوژێنێتەوە هەروەك چۆن ئاو ئاگر ئەكوژێنێتەوە.وه‌هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی ؛ئه‌وانه‌ی لەسێبەرى عەرشى خودا ئەبن ( ورجل تصدق بصدقة فأخفاها حتى لا تعلم شماله ما تنفق يمينه ) ‘متفق عليه’ واتە: وە كەسێك ێەدەقەیەك بكات و بیشارێتەوە بە شێوەیەك دەستى چەپى نەزانێت ڕاستى چى بەخشیوە.

حه‌وته‌هه‌م؛ زەكاتى سەرفترە بده‌ن به‌خواردن ؛ هۆکاره‌ بۆ پاك بونه‌وه‌ لە قسەى پڕوپوچ و خراپە كارى ؟ هاوه‌ڵی ئازیز ابن عباس’ڕزای خودای لێبێت فەرموویەتى: ( فرض رسول الله صلى الله عليه وسلم زكـاة الفطر طهرة للصائم مـن اللغو والـرفث وطعمة للمساكين ) ‘صححه الألباني ‘، واتە: پێغەمبەرى خودا( صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم) زەكاتى سەرفترەى فەرز كردوە بۆ پاككردنەوى ڕۆژووان لە قسەى پڕوپوچ و خراپەكارى، وە خواردنێكیش بێت بۆ هەژاران… بەڵام بۆ ئەوەى پاداشتى تەواوت بگات و لێتوەربگیردرێت و لەو كەسانە بیت لەو فەرموودەیە باس كراوە پێویستە بە خۆراك زەكاتى سەرفترە بدەیت نەك بە پارە.

هه‌شته‌هه‌م ؛ لە مزگەوت بمێننه‌وه‌ به‌پێی توانا تا هەڵهاتنى خۆرى بەیانى؛ وه‌ك ئەوەیه‌ لەماوەى كەمتر لە پێنج سەعات و لەیەك مانگ دا (30) حەجت کردبێت ؟ هەموو ڕۆژێكى ڕەمەزان لەپاش نوێژى بەیانى لەمزگەوت بمێنەوە و دانیشە زیكرى خودا بكە و قورئان بخوێنە تا خۆر هەڵدێت پاشان دوو ڕكات نوێژ بكە ئەوجا لەمزگەوت وەرە دەرەوە، چونكە پێغەمبەرى خودا(صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم) فەرمویەتى:( من صلى الفجر في جماعة ثم قعد يذكر الله حتى تطلع الشمس ثم صلى ركعتين كانت له كأجر حجة وعمرة “. قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ” تامة، تامة، تامة ) ‘حسن، مشكاة المصابيح’، واتە ئەوەى نوێژى بەیانى بە جەماعەت ئەنجام دا و پاشان لەمزگەوت مایەوە و زیكرى پەروەردگارى كرد تاكو خۆر هەڵدێت پاشان دوو ڕكات نوێژى كرد ئەوە پاداشتى حەج و عەمرەیەكى بۆ ئەنوسرێ، ڕاوى دەڵێت: پاشان پێغەمبەرى خودا فەرمووى: پاداشتى حەج و عەمرەیەكى تەواو، تەواو، تەواو.

نۆیه‌هه‌م؛ دانیشتنی (10) شەوى كۆتایى ڕەمەزان بە گرتنى شەوى قەدر ؛ لەیەك شەودا خێرى هەزار مانگ خوداپەرەستیه‌ لەگەڵ سڕینه‌وه‌ی تاوانەكانى ڕابوردو ؟ (10) شەوى كۆتایى ڕەمەزان بە گرتنى شەوى قەدر زیندویان بكەرەوە، چونكە خوداى پەروەردگار ئەفەرموێت: ( ليلة القدر خير من ألف شهر) (القدر: 3)، واتە: شەوى قەدر لە هەزار مانگ چاكترە كە شەوى قەدریان تیا نەبێ، وە پێغەمبەرى خودایش( صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم) ئەفەرموێ: ( ومن قام ليلة القدر إيمانا واحتسابا غفر له ما تقدم من ذنبه )’متفق عليه’، واتە: هەركەسێك شەوى قەدر زیندوبكاتەوە و باوەڕى پێى هەبێ و چاوەڕوانى پاداشتى خودا بێت، ئەوا خودا لەتاوانەكانى پێشووى خۆش ئەبێت.

ده‌یه‌هه‌م؛ نوێژى عیشا بە جەماعەت بكەن ؛جونکه‌ پاداشتى شەونوێژێكیشتان بۆ هه‌یه‌ به‌ئیزنی الله‌ ؟ چونكە

پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم) فەرمویەتى: (إن الرجل إذا صلى مع الإمام حتى ينصرف كتب له قيام ليلة ) ‘صحيح الجامع الصغير’ واتە: ئەگەر كەسێك لەگەڵ ئیمام بە جەماعەت كرد تا تەواو ئەبێ، ئەوە ئەو شەوەى بە شەونوێژێكى تەواوى بۆ ئەنوسرێ.

یازده‌هه‌م؛ پارشێو بکه‌ن و مەخەونە و لەخودا بپاڕِێرنه‌وه‌ و دوعا بكەن ودوو ڕكات نوێژ بكەن ئه‌وه‌ سیفاتی خه‌ڵکی به‌هه‌شته‌ ، خوداى به‌رز ئەفەرموێت: ( وبالأسحار هم يستغفرون ) (الذاريات: 18)، واتە: لە كاتى بەرەبەیاندا دەپاڕانەوە

سێزده‌هه‌م؛عومرەكردن لە مانگى ڕەمەزان؛ وه‌کو ئه‌وه‌یه‌ لەماوەیەكى كەم حەجێكت لەگەڵ پێغەمبەرى خوادا ئەنجامت دابێ ؟ چونكە پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم) فەرمویەتى: ( عمرة في رمضان تعدل حجة ” وفي رواية ” تعدل حجة معي ) ‘صحيح البخاري’، واتە: عومرەیەك لەڕەمەزاندا پاداشتەكەى بەرامبەر بە حەجێك وایە، لە ڕیوایەتێكدا هاتووە: وەك حەجێك وایە لەگەڵ پێغەمبەردا.

دوازده‌هه‌م؛یارمەتى دانى هەتیو و بێوەژنان بده‌ن : بەبێ ئەوەى بچن بۆ جەنگ و جیهاد وتێكۆشان لەپێناو خودا پاداشتى موجاهید و تێكۆشەرانتان دەست ده‌كەوێت به‌ئیزنی الله‌ ؟ جونکه‌ پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم) فەرمویەتى:( الساعي على الأرملة والمسكين كالمجاهد في سبيل الله عز وجل )’صحيح سنن النسائي’، واتە: چاودێر و بەخێوكارى بێوەژن و هەتیو لە پاداشتدا وەكو تێكۆشەرە لە پێناوى خوداى پەروەردگار.

سێزده‌ هه‌م؛ لە مەجلسێك دابنیشە که‌ قسەى پڕوپوچى تیا نەكرێ و دانیشتوانى تەنها یادى خودا بكەن و قسەى خێر بكەن. له‌یسراع و نیزع و جه‌نگو جیدالی فه‌یسبووك دووربکه‌وه‌ له‌سایته‌ خراپه‌کان دووربکه‌وه‌.خوداى پەروەردگار لەتاوانەكانتان خۆش ده‌بێ به‌ویستی خۆی خراپەكانت ده‌گۆڕێت بۆ چاكە ؟ چونكە پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم) فەرموویەتى: ( مـا من قوم اجتمعوا يذكرون الله عز وجل لا يريدون بذلك إلا وجهه إلا ناداهم منــاد من السماء أن قوموا مغفورا لكم قد بدلت سيئاتكم حسنات ) ‘صحيح الترغيب و الترهيب’ واتە: هیچ كۆمەڵە كەسێك نیە كۆ ببنەوە و زیكرى خوا بكەن و مەبەستیشیان بەوە هیچ نەبێت ئیللا پاداشتى خودا نەبێت ئیللا بانگ كەرێك لە ئاسمانەوە بانگیان ئەكات و ئەڵێت هەستن خودا لێتان خۆش بووە و تاوانەكانتانى بۆ گۆڕیونەتەوە بە چاكە.

خوشك و برایانی خۆم ئه‌مه‌ باشترین پیلانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه‌ به‌چاکترین و چوانترین شێوه‌ به‌ڕێ بکه‌ین. که‌ ئه‌ مه‌ش هۆکاره‌ به‌ئیزنی الله‌ لە قیامەتدا پاداشته‌که‌ی وه‌ربگرینه‌وه‌ لەچەند دەرگایەكى بەهەشتەوە بانگ بكرێین بۆ چونە بەهەشت ؟ پێویسته‌ جیهاد بكەین و به‌چاکترین شێوه‌ ڕۆژوو بگرین و و نوێژ بكەین و صەدەقە ببەخشین چونكە پێغەمبەرى خودا (صلى الله عليه وعلی اله‌ وسلم) فەرمویەتى: ( واللجنة أبواب فمن كان من أهل الصلاة دعي من باب الصلاة ومن كان من أهل الجهاد دعي من باب الجهاد ومن كان من أهل الصدقة دعي من باب الصدقة ومن كان من أهل الصيام دعي من باب الريان… ) ‘متفق عليه’. واتە: بەهەشتیش دەرگاى هەیە، نوێژگە لە دەرگاى نوێژەوە، و تێكۆشەریش لە دەرگار تێكۆشانەوە، و بەخشەریش لە دەرگاى بەخشینەوە، ڕۆژووانیش لە دەرگاى ڕەییانەوە لە ڕۆژى دواییدا بانگ دەكرێن.

له‌خودای گه‌وره‌ داواکارم به‌چاکترین شێوه‌ ئه‌م په‌رستشی ئه‌م مانگه‌ خیره‌مان لێ قبوڵ بکات ..امین..

م. عه‌لی هه‌ولێری فێرگه‌

تاگ
بینینی زیاتر

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close
Close