ڕۆژوو و ڕەمەزان

حوكمى ڕۆژووى ئافره‌تى حاميله‌ و شيرده‌ر

حوكمى ڕۆژووى ئافره‌تى حاميله‌ و شيرده‌ر

ئه‌و ئافره‌تانه‌ى حه‌مليان هه‌يه‌ يان شير ده‌ده‌نه‌ منداڵه‌كانيان ئه‌گه‌ر هاتوو ڕۆژووگرتن مه‌ترسى و زيانى هه‌بوو بۆيان ، يان بۆ منداڵه‌كانيان ، ئه‌وه‌ بۆيان دروسته‌ به‌ ڕۆژوو نه‌بن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌ترسى نه‌بوو بۆ خۆيان و منداڵيان ئه‌وه‌ واجبه‌ له‌سه‌ريان به‌ ڕۆژوو ببن . جا هه‌ر كاتێك به‌هۆى مه‌ترسى گيانى خۆيان يان منداڵيان ڕۆژوه‌كه‌يان شكاند ، سه‌باره‌ت به‌ گرتنه‌وه‌و كه‌فاره‌تى ڕۆژوويان چەند بۆ چوونێک هه‌يه‌ له‌ نێو زانايان .

1.هه‌ندێكيان ده‌ڵێن ته‌نها كه‌فاره‌ت ده‌ده‌ن گرتنه‌وه‌يان بۆ نيه‌: به‌به‌ڵگه‌ى فەرمودەی عبدالله ى كوڕى عباس (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) ، ده‌ڵێت: (إذا خافتِ الحاملُ على نفسها ، والمرضعُ على ولدها فى رمضان قال: يُفطرانِ ، ويُطعمانِ مكانَ كُلِّ يوم مسكيناً ، ولا يقضيانِ صوماً) . صحيح على شرط مسلم ، (الارواء): 4/19.

واته‌: هه‌ر كاتێك ئافره‌تى حاميله‌ ترسا له‌ نه‌فسى خۆى ، وه‌ ئافره‌تى شيرده‌ر ترسا له‌ منداڵه‌ى له‌ مانگى ڕه‌مه‌زاندا ، ئه‌وه‌ ڕۆژووه‌كه‌يان ده‌شكێنن ، وه‌ خواردن ده‌ده‌ن به‌ فه‌قير له‌ جياتى گشت ڕۆژێكيان(واته‌: به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕۆژێك ده‌بێت فه‌قيرێك تێر بكه‌ن یان بۆ هەر رۆژێک یەک کیلۆ و نیو برینج بۆ هەژاران ) وه‌ گرتنه‌وه‌يان بۆ نيه‌ . وه‌ عبدالله ى كوڕى عباس و عبدالله ى كوڕى عومه‌ر ده‌ڵێن: (الحاملُ والمرضعُ تُفطرُ ولا تقضي) .صححه الألبانى فى إرواء الغليل : 4/20 . واته‌: ئافره‌تى حاميله‌ و شيرده‌ر ئه‌گه‌ر مه‌ترسيان هه‌بوو ڕۆژيان ده‌شكێنن و نايگرنه‌وه‌ (ته‌نها دانى خواردنيان له‌سه‌رە ) .

  1. وه‌ هه‌ندێك له‌ زانيان ده‌ڵێن ته‌نها گێڕانه‌وه‌يان له‌سه‌ره‌: ده‌ڵێن چونكه‌ حوكمى ئه‌م جۆره‌ ئافره‌تانه‌ وه‌كو حوكمى كه‌سى نه‌خۆش وايه‌ ، خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ) البقرة: 185.

واته‌: هه‌ر كه‌سێك نه‌خۆش بوو يان له‌سه‌فه‌ر بوو بۆى هه‌يه‌ ڕۆژووه‌كه‌ى بشكێنێت و پاشان دواى ڕه‌مه‌زان بيگرێته‌وه‌ .

ده‌ڵێن خواى گه‌وره‌ له‌م ئايه‌ته‌ پيرۆزه‌دا ته‌نها باسى گرتنه‌وه‌ى كردووه‌ باسى دانى خواردنى نه‌كردووه‌ . فتاوى اللجنة الدائمة : 10/220 .

3.وه‌ هه‌ندێك له‌ زانايان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر له‌به‌ر مه‌ترسى منداڵه‌كه‌ى ڕۆژووه‌كه‌ى بشكێنێت ئه‌وه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ گرتنه‌وه‌ى ڕۆژووه‌كه‌ى خواردنيش بدات ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر مه‌ترسى خۆى بێت ته‌نها گێڕانه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌ . مجموع فتاوى ورسائل ابن عثيمين : 19/164.

تێبينى : ئافره‌تان كرده‌وه‌ به‌كام يه‌كێك له‌م بۆچونانه‌ بكه‌ن بۆيان دروسته‌ ان شاء الله .

نوسین و ئامادەکردنی : مامۆستا هەڵگورد مصطفى گەڵاڵەیی .

تاگ
بینینی زیاتر

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button
Close
Close