ئافره‌تی بێ‌نوێژ و زه‌یستان له‌گه‌ڵ ئه‌حكامه‌كانی ڕۆژوودا
ئافره‌تی بێ‌نوێژ و زه‌یستان له‌گه‌ڵ ئه‌حكامه‌كانی ڕۆژوودا
١- ئافره‌تی بینوێژو زه‌یستان
٢- پاكبونه‌وه‌ی ئافره‌ت پێش سپێده‌ی دوه‌م
٣- به‌كارهێنانی ده‌رمان بۆ رێگرتن له سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت (بێ نوێژی)
٤- ئایا ئافره‌تی دوو گیان ده‌كه‌وێته بێ نوێژیه‌وه
٥- ئافره‌تی دوگیان و شیرده‌ر
٦- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی مناڵیان ده‌بێت وپێش ته‌واو بوونی چل ڕۆژ پاك ده‌بنه‌وه
————
١-ئافره‌تی بینوێژو زه‌یستان
پرسیار/ كاتێك ئافره‌ت له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا بی نوێژ یان زه‌یستان ده‌بێت چی له‌سه‌ر پێویسته؟
وڵام/ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زاندا زه‌یستان یان بی نوێژ بوو دروست نیه به‌ڕۆژوو بێت, ئه‌گه‌ر به ڕۆژش بێت لێی وه‌رناگیرێت, كه‌فاره‌تیشی له‌سه‌رنیه, به‌ڵكو له‌سه‌ری پێویسته ئه‌و ڕۆژوانه بگرێته‌وه كه‌به‌ڕۆژو نه‌بوه و ئه‌مه‌ش یه‌ك ده‌نگی زانایانی له‌سه‌ره هه‌روه‌كو (ابن جرير و ابن المنذر وابن رشد والنووي وابن تيمية والعيني) باسیان كردوه. عائشه‌ی دایكی ئیمانداران ڕه‌زای خوای لی بێت ده‌فه‌رموێت: (ئێمه له ڕه‌مه‌زاندا توشی بی نوێژی ده‌بوین, فه‌رمانمان پێدرا به‌گێڕانه‌وه‌ی ڕۆژوو. وهفهرمانمان پێنه‌درا به‌گێڕانه‌وه‌ی نوێژ). رواه البخاري 1/420؛ مسلم 4/28.
٢-پاكبونه‌وه‌ی ئافره‌ت پێش سپێده‌ی دوه‌م
پرسیار/ ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌پێش سپێده‌ی دوه‌م له بی نوێژی پاك بویه‌وه به‌ڵام نه‌ی توانی خۆی بشۆرێت تا دوای هه‌ڵهاتنی سپێده, ئایا ئه‌و ڕۆژه به‌ڕۆژو بێت یان به‌ڕۆژو نه‌بێت و دواتر ڕۆژوه‌كه‌ی بگرێته‌وه؟
وڵام/ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه له‌پێش ده‌ركه‌وتنی سپێده‌ی دوه‌م له بی نوێژی پاك بۆته‌وه, پێویسته له‌سه‌ری ئه‌و ڕۆژه به‌ڕۆژو بێت هه‌رچه‌نده نه‌شتوانی تا دوای ده‌ركه‌وتنی سپێده‌ی دوه‌م خۆی بشۆرێت وهڕۆژوهكهی وه‌رگیراوه‌و ان شا‌ء الله وه گێڕانه‌وه‌شی له‌سه‌ر نیه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دوای ده‌ركه‌وتنی سپێده‌ی دوه‌م له بی نوێژی پاك بۆوه ئه‌وه ڕۆژوی ئه‌و ڕۆژه‌ی دروست نیه ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژوبێت, ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به‌ڕۆژوو بو وهلهههركاتێكی ڕۆژدا خوێنی پێدا هات باپێش خورئاوابونیش بێت ئه‌وا ڕۆژوه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌و پێویسته له‌سه‌ری ڕۆژوی ئه‌و ڕۆژهبگرێتهوه.
٣-به‌كارهێنانی ده‌رمان بۆ رێگرتن له سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت (بێ نوێژی)
پرسیار/ حوكمی به‌كارهێنانی ده‌رمان چیه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به‌كاری بهێنێت بۆ ڕیگرتن له خوێنی سوڕی مانگانه‌ی به مه‌به‌ستی ته‌واو كردنی ڕۆژوی مانگی ڕه‌مه‌زان؟
وڵام/ ئاساییه ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ئه‌و ده‌رمانانه به‌كاربهێنێت كه ڕێگه ده‌گرێت له خوێنی سوڕی مانگانه‌ی به‌مه‌رجێك به‌شه‌و به‌كاری بهێنێت وبهڕاوێژی پزیشكێكی مسوڵمانی باوه‌ڕ پێكراو بێت تا زیان به ئافره‌ته‌كه نه‌گه‌یه‌نێت, هه‌رچه‌نده باشتر وایه ئه‌و ده‌رمانه به‌كارنه‌هێنێت چونكه به تاقیكردنه‌وه‌و وته‌ی پزیشكه‌كان ئه‌وه چه‌سپاوه كه‌زۆربه‌ی ئه‌و ده‌رمانانه زیانیان هه‌یه‌و كارده‌كاته سه‌ر ئافره‌ته‌كه له‌ئێستاو داهاتودا.
٤- ئایا ئافره‌تی دوو گیان ده‌كه‌وێته بێ نوێژیه‌وه
پرسیار/ له‌یه‌كێك له ڕۆژه‌كانی ڕه‌مه‌زان ئافره‌تێكی دووگیان خوێن له‌داوێنی دێت وه‌چه‌ند ڕۆژكێك به‌رده‌وام ده‌بێت پاشان خوێنه‌كه نامێنێت, ئایا ئه‌و ئافره‌ته خواپه‌رستیه‌كانی ئه‌نجام بدات؟
وڵام/ ئافره‌تی دووگیان بی نوێژ نابێت, ڕێده‌كه‌وێت ئه‌و خوێنه نه‌خۆشی بێت یان فاسید بێت, ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نیه له‌سه‌ر نوێژ‌و ڕۆژوه‌كه‌ی, پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته له‌دوای هاتنی كاتی هه‌موو نوێژێك شوێنی خوێنه‌كه بشۆری پاشان نوێژه‌كه‌ی بكات, ڕۆژوه‌كه‌شی دروسته‌و هیچی له‌سه‌ر نیه.
٥- ئافره‌تی دوگیان و شیرده‌ر
پرسیار/ ئایا ئه‌گه‌ر ئافره‌تی دووگیان له‌خۆی یا له كۆرپه‌كه‌ی ترسا دروسته به‌ڕۆژو نه‌بێت؟
وڵام/ ئافره‌تی دووگیان ئه‌گه‌ر ترسا زیان به‌خۆی بگات دروسته به‌ڕۆژو نه‌بێت, پاشان ڕۆژوه‌كانی ده‌گرێته‌وه‌و كه‌فاره‌تیشی له‌سه‌ر نیه. (ابن قدامة ده‌فه‌رموێت نازانم جیاوازی هه‌بێت له‌م باسه‌دا له‌نێوان زانایاندا). به‌ڵام ئه‌گه‌ر ترسا زیان به‌كۆرپه‌كه‌ی بگات ئه‌وا دروسته به‌ڕۆژو نه‌بێت, وه‌ده‌بێت ڕۆژوه‌كانی بگرێته‌وه‌و كه‌فاره‌تیش بدات كه‌خواردنی هه‌ژارێكه بۆ هه‌ر ڕۆژێك. ئافره‌تی شیرده‌ریش وه‌كو دوگیان وایه له‌حوكمدا. ئافره‌تی شیرده‌رو دوگیان وه‌كو گه‌شتیار (مسافر) وایه له‌پێویست بوونی گرتنه‌وه‌ی ڕۆژودا, له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا گرتنه‌وه‌ی ڕۆژو له‌سه‌ر كه‌سێك لاناچێت كه توانای گرتنه‌وه‌ی هه‌بێت, ئافره‌تی دوگیان وشیرده‌ر له‌دوای نه‌مانی هۆكاری نه‌گرتن ده‌توانن ڕۆژوه‌كه‌یان بگرنه‌وه, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمویه‌تی: (ان الله وضع عن المسافر الصوم وشطر الصلاة, وعن الحبلى والمرضع). روا احمد 4/347 و 5/29؛ ابو داود 7/45؛ الترمذي 3/401؛ النسائي 4/190؛ ابن ماجة 1/553؛ عبد الرزاق 4/217؛ عبد بن حميد 160؛ ابن خزيمة 3/267؛ البيهقي 3/154 و 4/231, والحديث صححه ابن خزيمة وحسنه الترمذي واقره المنذري وسكت ابو داود. واته: خوای گه‌وره ڕۆژوو به‌شێك له‌نوێژی له‌سه‌ر گه‌شتیار هه‌ڵگرتوه. وه ڕۆژوشی له‌سه‌ر دووگیان و شیرده‌ر لابردوه.
٦- ئه‌و ئافره‌تانه‌ی مناڵیان ده‌بێت وپێش ته‌واو بوونی چل ڕۆژ پاك ده‌بنه‌وه
پرسیار/ ئافره‌تێك چه‌ند ڕۆژێك پێش ڕه‌مه‌زان مناڵی ده‌بێت وبهڕۆیشتنی ده‌ڕۆژ له‌ڕه‌مه‌زان له خوێنی زه‌یستانی پاك ده‌بێته‌وه, ئایا ئه‌م ئافره‌ته خۆی بشۆرێت وبه‌ڕۆژو بێت یان چل ڕۆژ ته‌واو بكات؟
وڵام/ خوێنی زه‌یستانی كاتی بۆ دانه‌نراوه, هه‌ندێك جار خوێنه‌كه ڕاسته‌وخۆ دوای مناڵ بوون كۆتایی دێت, هه‌ندێك جاریش به‌ته‌واو بوونی ده ڕۆژ یان زیاترخوێنهكه كۆتایی دێت, هه‌ركاتێك خوێن نه‌ما پێویسته له‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه خۆی بشۆرێت و نوێژبكات و ڕۆژو بگرێت, به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێنه‌كه له چل ڕۆژ زیاتر بوو ده‌بێت ئافره‌ته‌كه تێفكرێت ئایا كاتی بی نوێژیهتی یان نا, ئه‌گه‌ر كاتی بی نوێژی بوو چاوه‌ڕی ده‌كات تا پاك ده‌بێته‌وه, وه‌ئه‌گه‌ر كاتی بی نوێژی نه‌بوو ئه‌وه خوێنه‌كه ( فاسیده) (جاری واش هه‌یه ئافره‌ت به‌بێ خوێن مناڵی ده‌بێت, له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی شافعی لای سه‌روی خوێنی زه‌یستانی (60) ڕۆژه.) و له‌سه‌ر ئافره‌ته‌كه پێویسته له دوای چل ڕۆژ خۆی بشۆرێت ونوێژو ڕۆژوی خۆی بكات هه‌رچه‌نده ئافره‌ته‌كه خوێنی پێدا بێت.
پێشه‌وای ترمذی ده‌فه‌رموێت زانایان له هاوه‌ڵان و دوای ئه‌وانیشه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه ئافره‌تی زه‌یستان چل ڕۆژ واز له نوێژكردن ده‌هێنێت, وه ئه‌گه‌ر له پێش چل ڕۆژ پاك بۆوه ئه‌وه خۆی ده‌شوات ونوێژ ده‌كات و به ڕۆژو ده‌بێت.
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگیراوه له كتێبی (به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كان له حوكمه‌كانی ڕۆژوو به شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵام)، له نووسینی: أحمد بن عبدالعزيز الحمدان
له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان