سودەکانی سندی بەکارهێنانی وەک چارەسەری پزیشکی
پێناسه و پێکهاتە و سودەکانی( سندی) بەکارهێنانی وەک چارەسەری پزیشکی .
——-
سندی : grapefruit
ناوە زانستیەکەی : citrus paradisi
——
تایبەتمەندی پزیشکی سندی :
۱) سندی چون کالۆری کەمی تێدایە ، خواردنەوەیەکی باشە بۆ کەسانێک کە دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێنن .
۲) پاك کەرەوەی خوێنەو لەش لە مادە ژەهراویەکان دەپارێزێت .
۳) توێکڵە سپیەکەی سندی ڤیتامین (p) ی تێدایە کە دژە ئۆکسێنێکی زۆر بەهێزە . بۆ ئەم مەبەستە توێکڵە زەردەکە جیا دەکرێتەوە و سپیەکە وەک چا لێدەنرێت و ئاوەکەی دەخورێتەوە .
٤) بۆ تواندنەوەی بەردی گورچیلە و زراو بەسودە .
٥) شیفابەخشی دڵە و کۆلسترۆڵ دادەبەزێنێت . لەم ڕووەوە لێکۆڵینەوەیەک دەری خستوە کە توانای سندی لە دابەزانی کۆڵسترۆڵدا زۆر زیاترە لە دەرمانی کۆڵیسترامین . کەسانێک بەدەست نەخۆشی دڵەوە دەناڵێنن ، حەتمەن دەبێت سندی بەکار بهێنن . لێکۆڵینەویەکیتر دەریخستوە کە سندی نەک هەر کۆلسترۆڵی خراپ دادەبەزێنێت ، بەڵکو کۆلسترۆلی باش HDL یش زیاد دەکات ، چونکە پێکتین و ڤیتامین (p) (citrin) تێدایە بۆ ئەوەی باشتر سودی لێ ببینن ، دەتوانن تەنها توێکڵە باریکە زەردەکە بە چەقۆ لێکەنەوە وەک سێو .
٦) سندی خۆراکێکی دژە شێرپەنجەیە و تێبینی کراوە لەو شوێنانەی کە سندی زۆر بەکار ئەهێنن شێرپەنجە کەمترە.
۷) ناوکی سندی کە لە شێوەی ناوکی پرتەقاڵدایە ، بەکتریا ، کەڕوو ترشێنەرەکان لە ناودەبات . ئێستا لەدەرمانخانەکاندا گوشراوی ناوکی سندی لە شێوەی کەپسولدا دەفرۆشرێت .
زیانەکانی سندی ؛:
نابێت لەگەڵ هەندێک لە دەرمانەکاندا بخورێت ،چونکە کاری دەرمانەکە چەند هێندە دەکات.
سەرچاوەکان :
فارسی :
( قانون در طب – قانونچه – زه خیره ی خه واریزم شا – الطب النبوی – طب النبی )
سەرچاوە عەرەبیەکان :
( تذکرة داوود – الصحة و العلاج في طبيعة و الا عشاب – صحتك في الطبيعة و الاعشاب – التداوي بالاعشاب و النباتات الطبية )
سەرچاوە ئینگلیزیەکان :
( regulatorty situation of herbal medicine – a wrorld wide revieus world health organization 1998 – vermulen nico )