شیکاری پەیوەندی نمونەیی خێزانی

شیکاری پەیوەندی نمونەیی خێزانی… چیرۆکی ڕاستەقینەی خێزانێک…

(أبوالعاص) چوە لای پێغەمبەری خوا، پێش ئەوەی وەحی بۆبێت و ببێت بەپێغەمبەر ﷺ و پێی وت :
دەمەوێ هاوسەرگیری لەگەڵ(زینب)ی کچتدا بکەم… .
( ڕێز و ڕەوشت ).

پێغەمبەری خواﷺ فەرمووی:
ناتوانم، تاکو مۆڵەتی لێ وەرنەگرم… .
( بەجێگەیاندنی شەرع ).

پێغەمبەر ﷺ دەچێتە لای زەینەب:
کوڕەپورەکەت، هاتۆتەلام، ناوی تۆی هێنا، ئایا ڕازی هاوسەرگیری لەگەڵبکەیت…؟

ڕوخساری سورهەڵگەڕا و زەردەخەنەیەکی کرد… .
( شەرم و شکۆ ).

پێغەمبەر ﷺ هاتەدەرەوە و زەینەبی دا بە (أبوالعاص) بۆئەوەی چیرۆکی خۆشەویستیەکی بەهێز دەستپێبکات… .
خوا منداڵی پێدان، بەناوی(علي و أمامة).

پاشان گرفتێکی گەورە(بیروباوەڕ)، هاتەپێش چونکە پێغەمبەر ﷺ وەحی بۆهات و بوو بە پێغەمبەر ﷺ.

( أبوالعاص) لەسەفەربوو، کاتێ گەڕایەوە، بینی هاوسەرەکەی موسوڵمان بوە و باوەڕی هێناوە…!

زەینەب پێی وت: هەواڵێکی گەورەم بۆت هێناوە.
ئەو هەستا و ڕۆیی…
( ڕێزگرتن ).

زەینەب، بەسەرسامیەوە بەدوای کەوت و دەیگوت:
باوکم بوە بەپێغەمبەر ﷺ و منیش موسوڵمان بووم…
وتی: نەدەبوو سەرەتا بەمن بڵێی…؟

زەینەب وتی:
خۆ باوکم بەدرۆزن دانانێم…
باوکم هەرگیز درۆی نەکردووە، بەڵکو ئەو ڕاستگۆ و دەستپاکە…

هەرمنیش بەتەنیا باوەڕم پێی نەهێناوە، دایکم و خوشکەکانم…
ئامۆزاکەی (علي کوڕی أبي طالب)..
کوڕەپورەکەت (عثمانی کوڕی عەفان)..
هاوڕێکەت (أبوبكر الصديق)..
هەموو ئەوانەباوەڕیان هێناوە…

ئەویش وتی:
بەڵام من نامەوێ خەڵکی بڵێن، خزمانی خۆی سەرشۆڕکرد و وازی لە باب و باپیرانی هێناوە بۆڕەزامەندی خێزانەکەی…!
باوکیشت تۆمەتبار نیە، بەدرۆ و ناپاکی…
بیانوەکەم قبوڵ نیە و تۆش لەبەرچاوی ناگری…؟!
( وتووێژێکی بنیاتنەرانە )….

زەینەب وتی :
جا کێ بیانوت لێ قبوڵ دەکات، ئەگەر من لێتی قبوڵ نەکەم…؟!
بەڵام… من هاوسەری تۆم، پشتگیریت دەکەم بۆئەوەی بێیەسەر هەق و ڕێگەی ڕاست، بۆئەوەی بەرگەی بیانوەکانت بگری.
( تێگەیشتن و گرتنەخۆ… )….

بەڵێ… زەینەب 20 ساڵ، وەفای بۆ بەڵێنەکەی هەبوو، چاوەڕێی ئەوی کرد…!
( لەبەرخوا ئارامیگرت )…

( أبوالعاص )لەسەر بێ باوەڕیەکەی مایەوە، تاکو کاتی کۆچکردن، زينب ڕۆیشت بۆلایپێغەمبەر ﷺ .
وتی:
ئەی پێغەمبەر ﷺ، ڕێگەم پێدەدەی لەگەڵ هاوسەرم بمێنمەوە…؟
( خۆشەویستی )…

پێغەمبەر ﷺ ڕێگەی پێدا…!
( سۆز و میهرەبانی )…

(أبوالعاص) لەمەککەدا مایەوە، تاکو کاتی (جەنگی بەدر)، ئەویش بڕیاریدا لەڕیزی قوڕەیش بەشداری جەنگ بکات… .

هاوسەرەکەی، لەدژی باوکی دەجەنگێت… زەینەب، دەگریا و دەیگوت:
خوایەگیان، من لەڕۆژێک دەترسم ڕۆژی تیا هەڵبێت و منداڵەکەم هەتیوکەوێ، یا باوکم لەدەستبدەم…!
( سەرسامی و تکا ).

(أبوالعاص) لەماڵ دەچێتە دەرەوە، بە مەبەستی بەشداریکردنی جەنگی بەدر.
جەنگ کۆتایی هات، (أبوالعاص) بەدیل گیرا، هەواڵەکەی گەیشتەوە مەککە….

زەینەب، دەپرسێت:
ئەی باوکم چیکرد…؟!
وتیان:
موسوڵمانەکان سەرکەوتن…
زەینەب سوجدەی سوپاسکردنی برد…

پاشان دەپرسێت:
ئەی هاوسەرەکەم چیکرد…؟
وتیان:
خەزورەکەی بەدیل گرتویەتی…!
وتی:
فیدیەی هاوسەرەکەم دەدەم وئازادی دەکەم
( ژیری و وردی )…

هیچ شتێکی گرانبەهاشی نەبوو کەبیدات بۆ فیدیەی هاوسەرەکەی…
ملوانکەی ملی خۆی، کە دیاری دیکی بوو، دایکەند…
ملوانکەکەی لەگەڵ برای( أبوالعاص) دا نارد، بۆ پێغەمبەر ﷺ، بۆ فیدیەی هاوسەرەکەی.

پێغەمبەر ﷺ دانیشتبوو، فیدیەی بەدیل گیراوەکانی وەردەگرت و ئازادی دەکردن…

کاتێ ملوانکەی هاوسەرەبەڕێزەکەی (خەدیجە)ی بینی، پرسیاری کرد:
ئەوە لەبری کێیە…؟!
وتیان:
ئەوە فیدیەی( أبوالعاص)ە…!
پێغەمبەر ﷺ گریا و فەرموی:
ئەوە ملوانکەی (خەدیجە)ی هاوسەرمە…!
( وەفا … ).

پاشان هەستایە سەرپێ و وتی:

ئەی خەڵکینە…
ئەوپیاوە، وەکو زاوا گلەییمان لێی نەبوو، ئایا ئازادی نەکەم…؟!
( دادپەروەری ).

ئایا قبوڵتانە ملوانکەکەی بۆبگێڕنەوە…؟!
( خۆبەکەم نواندنی سەرکردە )….!

وتیان :
بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ…
( ڕێزی سەربازەکان بۆ سەرکردە )…!

پێغەمبەر ﷺ ملوانکەکەی پێدا و پێی وت:
(بە زەینەب بڵێ: با کەمتەرخەمی نەکات لە ملوانکەی خەدیجە دا )…!
( متمانە بەڕەوشتی، سەرەڕای ئەوەی بێ باوەڕ بوو)…!

پاشان پێی وت:
ئەی (أبوالعاص) دەکرێ بەنهێنی شتێکت پێ بڵێم…؟
پاشان بردیە لایەک و پێی وت:

ئەی (أبوالعاص) خوای میهرەبان فەرمانی پێکردووم کە هاوسەری بێ باوەڕ لە هاوسەری باوەڕدار جیابکەمەوە…!
ئایا کچەکەم بۆ نانێریەوە…؟!
وتی بەڵێ…!
( پیاوەتی )…!

زەینەب، لەدەروازەی مەککە پێشوازی لە هاوسەری ئازادکراوی بەدیلگیراوی کرد.
کاتێ چاوی بەزەینەب کەوت پێی وت: من ڕۆیشتم…. منت لەدەست چوو…!
زەینەب وتی:
بۆکوێ…؟!

وتی:
ئەوە من نیم کە دەڕۆم، بەڵکو تۆ دەچیت بۆلای باوکت…!
( وەفا بەرامبەر بەڵێن )

زەینەب وتی:
بۆچی…؟!

وتی:
بۆجیاکردنەوەی من و تۆ…!
بگەڕێوە بۆلای اوکت… .

وتی:
لەگەڵم دێی و موسوڵمان بی…؟!

وتی : نەخێر

زەینەب کوڕ و کچەی هەڵگرت و بەرەو مەدینە کەوتەێ….
( گوێڕایەڵێ )….

بەدرێژایی ٦ ساڵ، داخوازیکاران هاتنەپێش، بۆداوای خاتو زەینەب، بەڵام ئەو هەر هوای بە هاوسەرەکەی هەبوو کە ڕۆژێ بێت و باوەڕبهێنێت و کۆببنەوە دووبارە…!
( بەوەفابوون ).

دوای شەش ساڵ( أبوالعاص)، کاروانێکی بازرگانی لەمەککەوە بەرەوشام بەڕێخست.
لەڕێگادا، کۆمەڵێ لەهاوەڵان پێیدەگەن و دەست بەسەرکاروانەکەیدا دەگرن…!

لەمەدینە پرسیاری ماڵی زەینەبی کرد و پێش بانگی بەیانی لەدەرگای ماڵیانیدا…!
( متمانە ).

زەینەب، کە چاوی پێکەوت، پرسی:
هاتوی موسوڵمان بیت…؟!
( تکا و هیوا ).

وتی:
نەخێر، بەڵکو هەڵاتووم.

وتی: دەتوانی موسوڵمان بی…؟
( داکۆکیکردن و دووپاتکردنەوە).

وتی : نا، نەخێر…

وتی : مەترسە…
بەخێربێی کوڕی پورم…
بەخێربێی باوکی علی و ئومامە.
( گەورەیی و دادپەروەری ).

دوای ئەوەی پێغەمبەر ﷺ پێشنوێژی بەیانی بۆموسوڵمانان کرد، دەنگێک لەدواوەی مزگەوتەوەهات، وتی:
من (أبو العاص)م پەناداوە.
( ئەرێنی ).

پێغەمبەر ﷺ فەرموی:
ئەرێ ئەوەی من بیستم ئێوەش بیستتان…؟!

وتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ.

زەینەب وتی: پێغەمبەری خوا ﷺ، ئەگەر؟لێمانەوە دربێ، کوڕی پورمانە، ئەگەر نزیکیش بێت، باوکی منداڵەکانمە، ئێستا من پەنامداوە… .

پێغەمبەر ﷺ وەستا وفەرموی:
ئەی خەڵکینە، ئێمە هیچ گلەییەکمان لەم زاوایەمان نەبوە، ئەوپیاوە قسەی لەگەڵ کردم و باوەڕی پێمکرد…
بەڵێنی پێدام و بەڵێنەکەی بەجێگەیاند.

ئەگەر ڕازیبن، سامانەکەی بۆبگێڕنەوە و وازی لێبێنن بابگەڕێتەوە شارەکەی خۆی، من ئەوەم پێخۆشترە…!
ئەگەر ڕازیش نەبن، ئەوە خۆتان بڕیاربدەن، مافی خۆتانە و من لۆمەتان ناکەم… .
( ڕاوێژ ).

خەڵکی وتیان:
بەڵکو سامانەکەی دەدەینەوە، ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ.
( ڕەفتاری سەربازەکان ).

پێغەمبەر ﷺ فەرموی:
ئەوە ئێمەش پەنای ئەوکەسەمان دا کە تۆ پەناتداوە، ئەی زەینەب…!
پاشان زەینەب ڕۆیشتەوە بۆلای لەماڵی خۆیان.
پێغەمبەر ﷺ پێی وت:
زەینەب، ڕێزی لێبگرە، ئەو کوڕی پورتە و باوکی مناڵەکانیشتە، بەڵام با نزیکت نەکەوێتەوە، چونکە حەڵاڵ نیە بۆت… .
( میهرەبانی و شەریعەت ).

زەینەب وتی:
بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ .
( گوێڕایەڵی ).

زەینەب هاتەژورەوە و بە(أبوالعاص)ی وت:
ئەی(أبوالعاص) جیابوونەوەی ئێمەت ئەوەندە لا سوک و ئاسان بوو..؟!
ناتوانی باوەڕبهێنی و لەگەڵمان بمێنیەوە..؟!
( خۆشەویستی و تڪا ).

وتی:
نــــەخـــــێـــــــر…
سامانەکەی کۆکردەوە و بەرەو مەککە گەڕایەوە…!

کاتێ گەیشتەوە مەککە، وەستا و وتی:
ئەی خەڵکینە، ئەوە سامان و داراییەکانتان، هیچتان ماوە لەلای من…؟
( پاراستنی ئەمانەت ).

وتیان:
خوا پاداشتت بداتەوە، بابەشترین شێوە ئەمانەکەت پاراست…
( فیترەت و سروشتی پاک ).

وتی:
دەی ئێوەش شاهێد بن ئەوەمن باوەڕم هێنا: ( أشهد أن لا إله إلا الله وأن محمدًا رسول الله )
( ڕێنمایی و چاکەی خوایی)…!

پاشان بەرەو شاری مەدینە کەوتە ڕێ، بەرەبەیان گەیشتە خزمەت پێغەمبەرﷺ و وتی:
ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ، دوێنێ تۆ پەناتدام، ئەمڕۆ من هاتووم ودەڵێم:
( أشهد أن لا إله إلا الله وأنك رسول الله )
( وەڵامدانەوەوبەدەمەوەچون بەاشترین شێوە ).

پاشان(أبوالعاص) وتی:
پێغەمبەری خوا ﷺ، ڕێەم دەدەی زەینەب بگێڕمەوەلای خۆم ؟
( خۆشەویستی و پێکەوە ژیان ).

پێغەمبەر ﷺ دەستی گرت و فەرمووی:
وەرە لەگەڵم…
ڕۆییشتن تاکو؟بەردەم ماڵی زەینەب وەستا و دەقەی لەدەرگادا و فەرموی:
زەینەب، کوڕەپورەکەت ئەمڕۆهاتۆتە لام مۆڵەتملێوەردەگرێت کە بتگێڕێتەوە لای خۆی، ئایا تۆ قوڵیدەکەی…؟
( باوکێکی باش و چاودێر ).

زەینەب ڕوخساری سورهەڵگەڕا لەشەرمی باوکی و زەردەخەنەیەکی کرد….
فأحمرّ وجهها وابتسمت.
( ڕازمەندی هەمیشەیی ).

دوای تێپەڕینی ساڵێک بەسەر ئەم ڕوداوەدا، زەینەب کۆچی دواییکرد…

( ابوالعاص) زۆر بۆی گریا، گریانێکی زر و،بەکوڵ، تاکو خەڵکی بینیان پێغەمبەری خوا ﷺ فرمێسکەکانی بۆدەسڕێت و دڵنەوایی دەکات….!

(ابوالعاص)یش دەیگوت:
سوێند بەخوا، ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ تاقەتی ژیانی دونیام نیە بەبێ زەینەب…!
( هاوڕێی تەمەن).

ئەویش دوای ساڵێک لەکۆچی دوایی زەینەب، کۆچی دواییکرد و گیشتەوە بە زەینەب….!
( گیانەکان وابەستەن بەیەکدیکەوە).

و: حەسەن مەحمود قادر ?

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *