تەندروستی (پزیشكو خۆراك)

٢٥ هه‌نگاوی ساده‌ بۆ به‌ هێز بوونی مێشكی مرۆڤ و زیادكردنی ته‌ركیز.

٢٥ هه‌نگاوی ساده‌ بۆ به‌ هێز بوونی مێشكی مرۆڤ و زیادكردنی ته‌ركیز.

١– ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر به‌ شێوه‌ی له‌سه‌ر خۆیی.

مێشکی مرۆڤ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی 80% ی له‌ ئاو پێک هاتووه‌

پێویستیه‌کی زۆری به‌ ئاو هه‌یه‌و ده‌مارێکیش له‌ مێشکدا

هه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ زیره‌کی و بیر تیژی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌ و

به‌ ته‌ڕ بونی زیره‌کی له‌ مرۆڤدا زیاد ده‌بێ…

٢- هه‌وای پاک و ژینگه‌ی خاوێن.

٣- هه‌ناسه‌ هه‌ڵمژینی قوڵ به‌ لووت و دانه‌وه‌ی به‌ ده‌م

٤-ئاوازی خۆش و ده‌نگی هێمن و له‌سه‌رخۆ..

وه‌ک ده‌نگی بولبول و خوڕه‌ی ئاوو ده‌نگی هه‌وا ….

٥- پێکه‌نین به‌ تایبه‌تی زه‌رده‌خه‌نه‌..

٦-بیر کردنه‌وه‌و خستنه‌گه‌ڕی ژیری.

٧-ڕاهینانی بیر بۆ نمونه‌:

له‌ماوه‌ی 30 چرکه‌دا 12 ناو بڵی که‌ به‌ (س) ده‌ست پێ بکات

٨- ته‌رکیز کردن له‌سه‌ر شتێک بۆ ماوه‌یه‌ک.

٩-نوێژ کردن ، به‌تایبه‌تی ڕوانینه‌ شوێنی کڕنۆش بردن.

١٠-خه‌وی پێش نیوه‌ڕوان (القلیوله‌) یان دوای نیوه‌ڕوان.

١١-شه‌وان زوو خه‌وتن و به‌یانیان زوو له‌خه‌و هه‌ڵسان.

١٢-خوێندنه‌وه‌ی زۆر.

١٣-شت زۆر له‌به‌ر کردن به‌تایبه‌تی قورئان.

١٤-بیر کردنه‌وه‌ له‌ شتی پێچه‌وانه‌

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی مێشک به‌هێز ده‌کات و ته‌رکیزی زیاد

ده‌کات ، ده‌بێته‌ هۆی داهێنان کاریش ئه‌وه‌تا ده‌بینین

بیرۆکه‌ی داهێنانی قه‌له‌م له‌ بیر کردنه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌وه‌ داهێنرا

ئه‌وه‌ بوو یه‌کێک له‌ زاناکان کاتێک بینی قه‌ڵه‌م له‌ناو مه‌ره‌که‌بدایه‌ و

ئه‌و دار و قه‌میشه‌ی که‌ نوسینیان پێ ده‌کرد نوکه‌که‌یان له‌ مه‌ره‌که‌ب هه‌ڵده‌کێشا

تا پێی بنوسن ، ئه‌م زانایه‌ بیری له‌وه‌ کرده‌وه‌ با له‌جیاتی ئه‌وه‌ی قه‌له‌م له‌ناو

مه‌ره‌که‌ب دا بێ با مه‌ره‌که‌ب له‌ ناو قه‌له‌م دابێ ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌ی ئێستا

ئێمه‌ ده‌ینوسین له‌و بیرۆکه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵداو داهێنراوه‌..

١٥-مه‌له‌وانی و خۆشۆردن.

١٦-زوو زوو قاچ فێنک کردنه‌وه‌ به‌تایبه‌تی دوای ماندوو بوون.

١٧-له‌به‌ر کردنی ره‌قه‌م به‌تایبه‌تی ره‌قه‌می مۆبایل.

١٨-وه‌رزش کردن.

١٩-گرنگیدان به‌چه‌ند شتێک له‌یه‌ک کاتدا.

٢٠-ده‌ست نیشان کردنی خاڵی لێک چوو له‌ نێوان دوو شت یا دوو وێنه‌

٢١-لێکدانه‌وی که‌ره‌سته‌و پارچه‌ئامێر و شتی لێک ترازاو.

٢٢-لێکدانه‌وه‌ی ژماره‌.

٢٣-خواردنی هه‌نگوین.

٢٤-خواردنه‌وه‌ی ئاوی زه‌مزه‌م به‌ نیازی بیر تیژی

٢٥-ئه‌م خواده‌مه‌نی و میوانه‌ش زۆر به‌سوودن بۆ به‌هێز کردنی مێشک:

مۆز ، سێو ، چه‌ره‌زات ، باوی ، گویز ، سه‌وزه‌وات ، تریی ره‌ش ، مێووژ ،

کونجی ، گۆشتی ماسی ، جه‌رگ ، مێشکی ئاژه‌ڵ ، په‌نیر و که‌رێ و قشته‌ ،

خورما ، گیزه‌ر ، هه‌نجیر ، گیلاس ، زه‌یتوون…

 

بینینی زیاتر

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Close