جوانکاری

به‌شی جوانكاری له‌ ماڵپه‌ڕی خوشكان

ئاوڕێك له‌م به‌شه‌

جوانی به‌هره‌یكی خوایه‌ به‌ مرڤه‌كانی به‌خشیوه.. وه‌ ئافره‌تیش به‌گشتی وه‌كو فیتڕه‌یه‌كی خوایی هه‌میشه‌ گرنگی به‌م به‌هره‌یه‌ ده‌دات.. وه‌ ئه‌مڕۆش بۆته‌ به‌شیكی له‌ ژیانی چ وه‌كو كچ یان ژن و پێویستی به‌ جوانكاری و زانیارییه‌ گرنگه‌كان و كه‌ره‌سته‌كانی خۆجوانكردن هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌چوارچێوه‌یكی ڕێپێدراو و شه‌رعی لا نه‌دات و لاشه‌ش مافی به‌سه‌رمانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ نابێت زیانی پێ بگه‌یه‌نین، وه‌ بۆ گرنگیدان به‌ جوانكاری ڕێپێدراو و زیاتر شاره‌زابوونی جوانكاری و هۆ و كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌م به‌شه‌ كراوه‌ته‌وه‌و وه‌كو به‌شه‌كانی تری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ په‌ره‌ی پێ ئه‌درێت.

به‌شی جوانكاریش به‌پێی داڕشتن و بواره‌كانی كه‌ هه‌یه‌ كردومانه‌ته‌ چه‌ند به‌شێكی جیاواز هه‌ر له‌ قژی ئافره‌ت تا پێست و ده‌موچاو و لاشه‌و مكیاج و شتی تر..

داوامان له‌ خوشك و دایك و كچانمان هه‌یه‌ هه‌ر پێشنیار و تێبینیه‌كیان هه‌یه‌ ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌ لێی و چ شتێك باش و گونجاوه‌ بۆیان و ده‌ركمان پێی نه‌كردووه‌ بۆمانی شی بكه‌نه‌وه‌ تاكو ئێمه‌ش به‌ دڵخۆشیه‌وه‌ ئه‌م خزمه‌ته‌ بچوكه‌ بكه‌ین.

 

 

Close