خوشکان کێیە

ماڵپه‌ڕی خوشكان كێ یه‌

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ

١- ماڵپه‌ڕی خوشكان یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕی بواری ئافره‌تانه‌ چ وه‌ك دایك یان خوشك و كچ و ژن له‌ دید و بیروباوه‌ڕیكی پاك و بێگه‌رده‌وه سه‌رچاوه‌ بگرێت.

٢- ماڵپه‌ڕی خوشكان: تایبه‌ته‌ به‌ بواره‌ جیا جیاكانی ژیان ونێو خێزان ومنداڵ وهه‌روه‌ها بیروباوه‌ڕی بێگه‌ردی ئیسلام له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و خێزان، به‌شێوه‌یه‌كی میان ڕه‌و و گشتگیری وه‌ دوور له‌ زیادڕه‌وی یان كه‌م ته‌رخه‌می..

٣- ماڵپه‌ڕی خوشكان گرنگی ده‌دات به‌ هۆكاره‌كانی به‌خته‌وه‌ری خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری و تاكه‌كان.

٤- خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێت له‌ وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست وبڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت هه‌ر ته‌وژم وڕووداوێكی ڕۆژانه‌یی.

ئامانجه‌كانی ماڵپه‌ڕی خوشكان

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ,گومانی تیادا نیه‌ خێزان بناغه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه‌، گه‌ر خێزانه‌یش به‌خته‌وه‌ر بێت بێشك كۆمه‌ڵگه‌ش چالاك و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، خێزانیش پێك هاتووه‌ له‌ ئه‌ندامه‌كانی كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ئێمه‌ یه‌كێكین لێیان، هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتوو نابێت گه‌ر داخوازیه‌كانی خێزان و پێویستیه‌كانی پشت گوێ خرابێت، ماڵپه‌ڕی خوشكانیش له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنێوه‌ گرنگی ڕاسته‌وخۆی داوه‌ به‌ ئافره‌تان به‌تایبه‌ت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بواره‌كانی زیاتر فراوانتر كردووه‌و گشتگیری كردووه‌ به‌ ماڵ و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری، ئامانج و خواستی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ش ده‌توانین له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ ڕۆشنا بكه‌ینه‌وه‌:

١- پێكهێنانی ماڵپه‌ڕێكی به‌سوود تایبه‌ت به‌ بواری خێزان و ئافره‌ت و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری به‌گشتی ئه‌مه‌ش دیاره‌‌ یه‌كه‌م كاره‌ له‌م شێوه‌یه‌.

٢- ئاشناكردنی تێروانین و هه‌ڵوێسته‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام به‌رامبه‌ر به‌ خێزان و تاكه‌كانی به‌گشتی و ئافره‌تان به‌ تایبه‌تی و لابردنی ئه‌و ته‌م ومژانه‌ی ده‌رهه‌قی بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

٣- پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی خێزانی كوردی به‌گشتی و ئافره‌تی كورد به‌تایبه‌تی له‌ بابه‌ت وزانیاری له‌ بواری دینه‌كه‌ی وپه‌روه‌رده‌یی ونێو خێزان وماڵ وته‌ندروستی و هه‌موو بواره‌كانی په‌روه‌رده‌یی منداڵان.

٤- به‌شداریكردن له‌ هاندان وئاراسته‌كردنی توێژی ئافره‌تان به‌ره‌و به‌ها به‌رزه‌كانی ڕه‌وشتی پاك وخاوێن كه‌ له‌ ئایینی ئیسلام ده‌یبینینه‌وه‌.

٥- گرنگی پێدان بۆ پشتگیری كردنی پڕۆژه‌ی چاكه‌خوازی له‌ ژیانماندا.

٦- هه‌وڵدان بۆ له‌یه‌ك گه‌یشتنی تاكه‌كانی خێزان و گومان باش بردن به‌یه‌كتر له‌مه‌ڕ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو.

٧- پڕكردنه‌وه‌ی زانیاری و ڕۆشنبیری ئافره‌تان به‌گشتی له‌ چه‌ند بوارێكی نێو ماڵ و خێزان وه‌كو بواری دروستكردنی خواردن به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌و گرنگیدان به‌ جوانی ناو ماڵ و هه‌روه‌ها جوانكاری ئافره‌تان و ته‌ندروستی.

٨- هاندان بۆ به‌كارهێنانی ئامرازه‌ سه‌رده‌میه‌كان وه‌كو ئینته‌رنێت له‌بواری گونجاو و به‌سوود و بنیاتنه‌ر نه‌ك ڕوخێنه‌ر و زیانگه‌یه‌نه‌ر.

*ئه‌مه‌و هه‌ر خاڵێكی تر وه‌كو ئامانجێك به‌دی بكرێت وله‌ قازانجی خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری بێت ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین وه‌كو ئامانجێكی تری ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان.

ماڵپه‌ڕی خوشكان به‌ره‌و خێزانێكی به‌خته‌وه‌ر

________________________________

مەڵپەری خوشکان سەر بە خۆیە !

هیچ لایه‌نێک و و دام وده‌زگایەکی ڕه‌سمی ونا ڕه‌سمی هاوكاری نه‌كردووین بۆ پێكه‌وه‌نانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌، به‌ڵكو ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ئه‌مڕۆ ڕاسته‌وخۆ كۆمه‌ڵه‌ خوشكێك و برایه‌ك ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه‌و به‌سه‌ربه‌خۆیی وتایبه‌ته‌ به‌ خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری به‌ گشتی و ئافره‌ت و منداڵان به‌تايبه‌تی، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی نه‌مان بینی ماڵپه‌ڕێكی هاوسه‌نگ و نزیك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریه‌وه‌و دوور له‌ هێمای بییانی گرنگی به‌م شێوه‌یه‌ بدات به‌ خێزان و به‌خته‌وه‌ری ناو خێزان و ڕۆشنبیركردنی تاكه‌كانی و گرنگی به‌ ئافره‌تان چ وه‌كو دایك یان ژن و خوشك و كچ بدات، به‌ڵكو تا ئێستا له‌ماڵپه‌ڕه‌ ئیسلامیه‌كانيش ته‌نانه‌ت بابه‌تیش بڵاوناكرێته‌وه‌ له‌ بوار وتایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئافره‌تان، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌دواكه‌وتنێكی ترسناكمان زانی له‌فه‌رامۆشكردنی خێزان و ئافره‌تان له‌بواری ئینته‌رنێتیشدا, بۆیه‌ به‌ سه‌ربه‌خۆیی خۆمان سوپاس بۆ خوا ئه‌مڕۆ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ده‌به‌ین به‌ڕێوه‌و له‌بواره‌ جیاجیاكانی خێزان بابه‌ت و ڕۆشنبیری بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ سوود گه‌یاندن به‌ خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری..

داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتوومان بكات.

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ

Close